جومانا له‌ ره‌مه‌زان ده‌رناكه‌وێت

جومانا له‌ ره‌مه‌زان ده‌رناكه‌وێت
خانمه‌ ئه‌كته‌ری سوری جومانا موراد رایگه‌یاند كه‌ له‌ مانگی ره‌مه‌زان له‌ هیچ كارێكی هونه‌ری ده‌رناكه‌وێت، چونكه‌ به‌ باشی زانیوه‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بمینێته‌وه‌ و كاتی ته‌واوی بۆ ته‌رخان بكات.
جومانا ده‌رباره‌ی ئه‌و دووركه‌وتنه‌وه‌ی رایگه‌یاند: هیچ هۆكارێكی دیاریكراوم نییه‌ بۆ ده‌ركه‌وتنم ته‌نیا ده‌مه‌وێ له‌ بواری خێزانه‌وه‌ زیاتر سه‌قامگیر بم، چونكه‌ به‌ باشم زانی له‌ ماوه‌ی داهاتوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ك بمێنمه‌وه‌، به‌تایبه‌تی كه‌ كاتێكی زۆر به‌سه‌ر هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ماندا تێنه‌په‌ڕیوه‌.
جومانا ئه‌وه‌شی ره‌ت نه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر كاری هونه‌ری جیاجیای پێشكه‌ش كراوه‌ له‌ ته‌له‌فزیۆن و سینه‌ما، به‌ڵام هه‌موویانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.
Top