ئالین به هه‌گبه‌یه‌كی پڕه‌وه هات و گه‌ڕاوه
ئالین كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشه‌جێیه به گوڵانی راگه‌یاند: مه‌به‌ستی سه‌ره‌كیم له‌م سه‌ردانه ئه‌نجامدانی چه‌ند كارێكی هونه‌رییه له‌وانه تۆماركردنی كلیپی گۆرانی (له رێگایه) له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری به توانا شۆڕه‌شڤان صدیق شرۆ كه بڵاویش كرایه‌وه، هه‌روه‌ها كلیپێكی دیكه‌شم تۆمار كردووه ئه‌ویش له ده‌رهێنانی شۆڕشڤانه و دوای ماوه‌یه‌كی ئه‌ویش بڵاو ده‌كرێته‌وه، كلیپی دووه‌م سروودێكی نیشتمانییه و زیاتر ئاراسته‌ی گه‌نجان و نه‌وه‌ی نوێی كوردستان كراوه، ئالین زیاتر وتی: په‌یامی من له‌م سرووده ئه‌وه‌یه گه‌نجانی كوردستان ره‌نج و خه‌باتی پێشمه‌رگه و ساڵانی رابردووی خه‌بات دژی داگیركه‌ران و ئازاد كردنی وڵاتیان له بیر بێت و د‌رك به‌وه بكه‌ن كه ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه له ئه‌نجامی خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌وانه‌وه هاتووه‌ته دی و پێویسته رێز له خه‌باته‌یان بگیرێت.
شایه‌نی وتنه ( له رێگایه) یه‌كه‌م گۆرانیی خاتو ئالینه كه به زاراوه‌ی سۆرانی تۆماری بكات به ڤیدیۆ كلیپ و له كه‌ناڵه كوردییه‌كان بڵاوبكرێته‌وه.
گۆرانی (له رێگایه) له تێكست و كۆمپۆزه‌ری هه‌ڵكه‌وت زاهیره وشۆڕه‌شڤان-ی ده‌رهێنه‌ریش به شێوه‌یه‌كی جوان و له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر كاری بۆ كلیپكردنی كردووه.
