پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر مەردان

پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە بۆنەی کۆچی دوایی هونەرمەند قادر مەردان
بە داخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەندی ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا (قادر مەردان) مان پێگەیشت. کە دوێنێ دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی لە غەریبایەتی و لە ووڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد.
هونەرمەندی دەنگ بێژ قادر مەردان لە نەوەی گۆرانیبیژانی شەستەکانی سەدەی رابردوو و لە هونەرمەندە پێشەنگەکان بوو، یەکێک بوو لە کەسایەتییە هونەرییە ناسراو و دیارەکانی شاری کەرکوک و تەواوی کوردستان. یەکێک بوو لەوانەی لەسەرەتاکانی دروستبوونی ئیزگە و تلفزیۆن گۆرانی تۆمارکردوە و هەرلەوکاتەوە بەبەردەوامی خزمەتی هونەر و کولتوری گەلەکەی کردووە و دەیان گۆرانی جوان و نەمری لە دوای خۆی بەجێهێشتووە.
بەو بۆنە دڵتەزێنەوە بەگەرمی پرسە و سەرەخۆسی ئاراستەی کەس و کار و خزمانی هونەرمەندی نەمر و تێکرای هونەرمەندان و هونەردۆستانی کوردستان دەکەین و بەشداری خەمیانین. درود بۆ گیانی پاکی ئەو هونەرمەندە نەمرە و گشت هونەرمەندانی کۆچکردووی گەلەکەمان.
Top