ریكی مارتن گرفتی هاتوچۆی له‌ مه‌غریب دروستكرد

ریكی مارتن گرفتی هاتوچۆی له‌ مه‌غریب دروستكرد
له‌ میانه‌ی به‌شداری كردنی له‌ خولی سێزده‌هه‌می فیستیڤاڵی مه‌وازین له‌ وڵاتی مه‌غریب، رۆژی هه‌ینی هونه‌رمه‌ندی پۆرتۆریكی ریكی مارتن كۆنسێرتێكی جه‌ماوه‌ری به‌رفراوانی ساز كرد و چه‌ندین گۆرانی ئینگلیزی و لاتینی پێشكه‌ش كرد.
ئاهه‌نگه‌كه‌ی ریكی مارتن گرفتێكی زۆری بۆ پۆلیسی هاتوچۆی شاری ریبات دروستكرد، چونكه‌ نزیكه‌ی 150 هه‌زار كه‌س ئاماده‌ی بوون ئه‌مه‌ش بووه‌ مایه‌ی درووستبوونی قه‌ربالغییه‌كی زۆر له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان و بوو ماوه‌یه‌ك هاتوچۆی له‌ به‌شێكی شاره‌كه‌ نزیك له‌ شوێنی ئاهه‌نگه‌كه‌ راگرت.
Top