هونه‌رمه‌ند دارا هه‌ورامی: هۆكاره‌كانی شێواندنی هونه‌ری هه‌ورامی زۆرن
- ناوچه‌ی هه‌ورامان و كوردستان به گشتی له باشوور و رۆژهه‌ڵاته‌وه دووچاری وێرانكارییه‌كی زۆر هات، بۆیه هونه‌ری هه‌ورامان شێوێنراوه هه‌م له‌رووی ئاوازه‌وه هه‌میش له‌رووی فۆنه‌تیك و فۆرمه‌ل و شیعریشه‌وه واته له هه‌موو بوارێكه‌وه، كه‌سانێك ئه‌و ئاوازانه‌یان شێواندووه بۆ نموونه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه شیعرێك ده‌ڵێ ناتوانی وه‌كو خۆی ئه‌دای بكات، بۆیه كاتێك شیعرێكی مه‌وله‌وی به سه‌قه‌تی ده‌ڵێ ئه‌مه ده‌بێته هۆی شێواندنی ئاوازه‌كه، یاخود له ده‌ربڕینی فۆنه‌تیكه‌كان زۆر سه‌قه‌تن، چونكه وشه و گرێ و رسته به دوای یه‌كه‌وه دێن و پێویسته بزانرێ چۆن ده‌ریانده‌بڕی، یاخود شیعری عیرفانی كردووه به گۆرانی چه‌پڵه‌ڕێزان،یاخود سیاچه‌مانه كه سروودی ئایینی زه‌رده‌شت بوون و له شوێنه پیرۆزه‌كان و له‌به‌رده‌م ئاته‌شگه‌ی زه‌رده‌شتیدا چڕاونه‌ته‌وه شێواندوویانه، من به زۆر شێوه هه‌وڵمداوه ئه‌م جۆره سرووده نوێ بكه‌مه‌وه.
• ئایا ئه‌م شێواندنه له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌وڵیانداوه سوود له‌لایه‌نی ئایینی و عیرفانی وه‌ربگرن و له لایه‌نی ئه‌ڤینداری و سۆزداریدا به‌كاری بهێنن و نه‌یانتوانیوه، یاخود له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه شاره‌زاییان له هیچ لایه‌نێكی عیرفانی و به‌رگری و ئه‌ڤینداری نه‌بوون له هونه‌ری هه‌ورامان؟
- رۆشنبیری گشتی بۆ هونه‌رمه‌ند و خوێندنه‌وه‌ی چه‌مك و ژیانی هونه‌رمه‌ندان زۆر زۆر گرنگ و پێویسته، ئه‌و شیعره عیرفانیانه‌ی كه 15 بڕگه‌یین ئه‌مانه بۆ ئه‌و ساته‌وه‌خته وتراون، هه‌ندێك له هونه‌رمه‌ندانی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان كه پسپۆرن ده‌توانن سیاچه‌مانه بڵێنه‌وه وه‌كو ئاواز، به‌ڵام شیعری گاته‌كانیان تا ئێستا نه‌وتووته‌وه، كه‌واته شیعری عیرفانی ده‌بێ بۆ ئاوازی عیرفانی بوترێت به هه‌مان شێوه ده‌بێ شیعر تایبه‌ت بێت بۆ ئاوازه‌كه، به‌ڵام به ده‌نگی كه‌سێكی وه‌كو كاك عوسمان كیمنه‌یی، ناكرێ بڵێی چاوه‌كه‌ت ره‌شه و ئه‌برۆكه‌ت كاڵه و لیمۆكه‌ت ئاوایه، چونكه له‌گه‌ڵ موزیكی سوننه‌تیدا ناگونجێت ئه‌و موزیكه‌ی كه ئێمه خاوه‌نیین و شارستانیه‌تێكی زۆر كۆنه ته‌نانه‌ت خاته‌می به‌م دواییه له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنی سه‌حه‌ردا وتی: ئێمه تا ماوین مه‌منونی كه‌لتووری هه‌ورامان و ده‌وڵه‌تی ئیریان پاجه‌كانین، ئیریان باجه‌كان ئێمه بووین (گه‌ڵه‌ندینه‌ته) له حه‌وزی سیروان و توانیویانه ده‌قه‌كانی ئێمه بپارێزن بۆ نموونه له ناوچه‌ی گاوه‌ران ته‌مبورێكمان دۆزیوه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نه‌كه‌ی بۆ پێش 40 هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته ئێمه خاوه‌ن كه‌لتوورێكین كه شارستانیه‌تی كورد به‌هێزتر ده‌كات، به‌ڵام تا ئێستا ئاوڕێكی مه‌یدانی له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌لاله نه‌دراوه ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه نووسه‌ران شاره‌زای ته‌واویان نییه له‌و فه‌رهه‌نگه یاخود هونه‌رمه‌نده‌كان ئاوازه‌كانیان شێواندووه، من كتێبێكم هه‌یه ده‌رباره‌ی مێژووی موزیكی ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان كه به سوپاسه‌وه كاك فاروقی مه‌لا مسته‌فا 2500 لێ چاپ كرده و به ئۆتۆمبێله بۆی ناردمه ماڵه‌وه، له‌م كتێبه‌دا باسم له هه‌موو گۆرانی و ئاوازه به‌رزه‌كان و ته‌نانه‌ت هۆره‌ش كردووه كه به‌شێكه له قوتابخانه‌ی سیاچه‌مانه و ئاوازی كۆنی كوردانه، ئێمه خاوه‌ن كه‌لتورێكین كه پێویسته شانازیی پێوه بكه‌ین، كه پێویسته ئێمه هونه‌ر و كه‌لتووری خۆمان به ده‌ره‌وه بناسێنین هه‌روه‌ك چۆن هونه‌رمه‌ندێكی ئینگلیزی 300 هه‌زار كه‌س سه‌یری گۆرانییه‌كانی بكات، پێویسته ئێمه‌ش خه‌ڵك رابهێنین سه‌یری گۆرانییه‌كانی ئێمه بكات.
• ئایا نه‌خوێندنه‌وه و تێنه‌گه‌یشتن له چه‌مكه هونه‌رییه‌كان هۆكارێكه بۆ شێواندنی هونه‌ری هه‌ورامان یاخود تێكه‌ڵ كردنیان به شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی و دوور له زانست؟
- هه‌ندێك له‌و هونه‌رمه‌ندانه خۆشه‌ویستییان بۆ هونه‌ری هه‌ورامان هه‌یه و هه‌ندێكیشیان به‌رژه‌وه‌ندییان له هونه‌ری هه‌رواماندا هه‌یه، به‌ڵام ئاوازه‌كانیان تێكداوه، بۆ نموونه من ناتوانم حه‌یران وه‌كو هونه‌رمه‌ندی خوالێخۆشبوو ره‌سول بێزار گه‌ردی یان ته‌نیا عاره‌ب و حه‌سه‌ن سیساوه‌یی بڵێمه‌وه، چونكه قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌ته، هه‌روه‌ها لاوك له باكووری كوردستان، ئای ئایه‌ی گه‌رمیانیش به هه‌مان شێوه، هۆره و سیاچه‌مانه‌ش قوتابخانه‌یه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌م قوتابخانانه هه‌ریه‌كه‌یان له ناوچه‌یه‌ك هه‌ن و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی دواكه‌وتن نییه، به‌ڵكو نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندیی زمانی كوردییه، ره‌نگه هۆكارێكی دیكه‌ش بۆ وتنه‌وه‌ی گۆرانی هه‌ورامی ئه‌وه بێت كه هونه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره ئێستاش زۆر به پاكی و سازگاری ماوه‌ته‌وه.
*له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان بۆچی هونه‌رمه‌ندی ئافره‌ت وه‌كو پێویست ده‌رنه‌كه‌وتووه؟
-پرسیاره‌كه دوو به‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌شێكیان ئه‌وه‌یه بۆچی ئافره‌ت له بواری هونه‌ری كه‌م بووه له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامان، من له زۆر دیمانه‌كانمدا باسی ئافره‌تی ته‌مبور ژه‌نم كردووه وه‌ك لیزا خان و چه‌ندانی تر كه له هه‌مان كاتدا ته‌مبوریان ژه‌نیوه و ئاوازی سیاچه‌مانه‌شیان چڕیوه به‌هۆی ته‌مبوره‌كه‌یانه‌وه، ده‌رنه‌كه‌وتنی ئافره‌تی هونه‌رمه‌ندیش له ده‌ڤه‌ری ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی كه كه‌ناڵی نه‌ته‌وه‌یی نین .
* سه‌باره‌ت به راگه‌یاندن چی ده‌ڵێی؟
-من زۆر جار خۆزگه ده‌خوازم به كه‌ناڵه‌كه‌ی كه‌ركوك كه گۆرانییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی به‌بێ جیاوازی نمایش ده‌كرد، پێویسته هونه‌رمه‌ند سه‌نگی خۆی بپارێزێت، من خاوه‌ن 42 گۆرانیم و ماوه‌ی زیاتر له 42 ساڵه ئه‌ندامی تیپی مه‌وله‌ویم واته هه‌ر ساڵێك گۆرانییه‌كم تۆمار كردووه و له ساڵی 1977 به هۆی وێرانكردنی كوردستانه‌وه وتومه به ناوی (به‌ناز) دواتر (رازیانه) بۆ شۆڕشی ئه‌یلول، كه‌واته هونه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆر پاك و بێگه‌رده و گۆرانییه‌كانی زیاتر داستان ئامێزن و وه‌كو قه‌ڵغانێك توانیویه‌تی سیمای هونه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان بپارێزێت.
* پێوه‌ره‌كان چین بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه پێویسته به‌شداری بكه‌ن له فیستیڤاڵێكی تایبه‌ت به ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌سه‌ر ئاستی كوردستان؟
- پێویسته ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی پسپۆرییان هه‌یه له گۆرانی و شیعری هه‌ورامی هه‌بێت، بزانێت چ ئاوازێك بۆ چ گۆرانییه‌ك بڵێت و له‌رووی زانستییه‌وه شاره‌زا بێت بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ری كوردی بێته‌وه سه‌ر رێی راستی خۆی.
* هونه‌ر پێویستی به نوێ بوونه‌وه هه‌یه ئایا له هونه‌ری هه‌ورامی ئه‌وه كراوه؟
- له ناوچه‌ی ئێمه ئه‌وه كراوه‌ن بۆ نموونه خانمه هونه‌رمه‌ند هانی و چه‌ندان كچی دیكه كه توانیویانه نوێكاری بكه‌ن ئه‌گه‌ر هۆنراوه‌كه‌شی كۆن بێت له ئاواز و ته‌كنیكدا گۆڕانكارییان كردووه و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوون، بۆیه سه‌ره‌تایه‌ك هه‌یه بۆ نویكاری، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئێمه لێی رازی بین و بڵێین ئۆخه‌ی.
