هێرۆ حەسەن زاده: ئافرەتی كورد له هونەردا بەها بۆ خۆی دانانێت

هێرۆ حەسەن زاده: ئافرەتی كورد له هونەردا بەها بۆ خۆی دانانێت
ئەگەرچی سەرەتا بە پێشكەشكاری و كاری دیزاین دەستیپێكرد، بەڵام بە بەشداری كردنی لە فیلمێكی سینەمایی سەرنجی سینەماكاران و دەرەێنەرانی بۆ خۆی راكێشا، لەم دیمانەیەدا ەێرۆ حەسەن زادە وەڵامی چەند پرسیارێكی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.




• وەك كوردێكی رۆژهەڵات كە ماوەی دوو ساڵە لە هەرێمی كوردستان لە بواری نواندن كارت كردووە، چ شتێك زیاتر سەرنجی راكێشای بە لایەنی ئیجابی و سلبییەوە بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە ئافرەتی هونەرمەندهوە هەبێ؟
- هاتنە نێو بواری هونەری و نواندن بەتایبەتی حەزێكی شەخسی خۆم بووە و لە سەرەتاشدا ئەو حەزە لە ناخی مندا هەبووە، یەكەم جار من بۆ گەشت هاتمە كوردستان و لێرە كارێكیان پێشكەش كردم، لەبەر ئەوەی كە حەز و خولیای من هونەر بووە رازی بووم، ئەگەرچی خوێندنی من لە بوارێكی جیاوازە و لە هونەر و سینەما نزیك نییە ئەویش بواری بیناسازییە، سینەما و هونەر بە گشتی زەحمەتە بۆ هەر كەسێك ئەگەر بە تهواوی لێی بزانێت بەتایبەتی ئەگەر لە هەنگاوەكانی سەرەتای بێت و تەنانەت كە چووە نێو بوارەكەش لێی شارەزا نابێ بە تهواوی، چونكە هونەر بە گشتی زۆر كراوەیە و خاوەن پەیامێكە، هەندێك فیلم هەیە خۆیان جۆرێك لە كودەتایان تێدا دەبینرێ یان پەیامێكی تێدایە كە ئاڵوگۆڕی بەسەر كۆمەڵگادا هێناوە.
• لە وڵاتێكەوە هاتیت كە سینەما تێیدا گەیشتووەتە قۆناغێكی پێشكهوتوو و خۆیشت بواری بیناسازیت خوێندووە، لەوێ نەتدەتوانی لە بواری سینەما بخوێنی؟
- نەخێر نەمدەتوانی، دیارە میدیا و سینەما خاوەن پەیامێكی زۆر گرنگن لە كۆمەڵگادا بەتایبەتی لە كۆمەڵگا رۆژهەڵاتییەكان.
• پێوەندیت لەگەڵ سینەماكارانی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان ئەوانەی لە مهابادن هەبوو؟
- وەك سینەماكارانی مهاباد پێوەندیم لەگەڵ سینەماكاران نییە، بەڵام پێوەندیی باشم لەگەڵ چەند كەسێكی تەلەفزیۆنی مهاباد هەبوو.
• لە مهاباد بەشداریت لە ەیچ كارێكی دراما و نواندندا كردووە؟
- نەخێر كاری درامام لە رۆژهەڵات نەكردووە، بەڵام وەك كۆمپارس لە تاران بەشداریم لە فیلمی (نەسرەدین شای قاجار) كردووە.
• كە هاتیت بۆ كوردستان چۆن دەرفەتی ئەوەت بۆ رەخسا ئەو حەز و خولیا و توانایەی هەتە لە بواری نواندندا دەریبڕی ؟
- ئەوەی راستی بێت وەك پێشتریش باسم كرد بە رێكهوت بوو، لە شوێنێك دانیشتبووم كچێك هات وتی: حەز دەكەی لە تەلەفزیۆندا كار بكەی، منیش وتم بۆ نا؟ دواتر چووم تێستم كرد و هەرچەندە من پێشتر لەبەردەم كامیرای تەلەفزیۆن وەستا بووم، بەڵام بەو شێوەیە نەبوو كە كارێكی هونەری ئەنجام بدەم یان پاڵهوانی فیلمێك بم، یاخود كاری پێشكەشكاری بكەم، سەرەڕای ئەوەش لە یەكەم تێست دەرچووم، ماوەیەك لەوێ كارم كرد، بەڵام دواتر كارەكە بۆ من نەگونجا و ئەو شوێنەم جێەێشت.
• تا ئێستا لە چەند فیلمدا بەشداریت كردووە؟
- وەكو فیلم لێرە لە 3 فیلمدا بەشداریم كردووە لە ئێرانیش وەكو كۆمپارس لە فیلمی (نەسرەدین شای قاجار) بەشداریم كردووە و هەمووشیان فیلمی درێژ بوون، چونكە من تا ئێستا بەشداریم لە كورتە فیلمدا نەكردووە.
• لە فیلم و سینەمای كوردی بە گشتی چ شتێك هەیە كە بۆ تۆ مایەی دڵخۆشی بێت و زیاتر هانت بدات بۆ بەردهوام بوونت لە سینەمادا؟
- بێگومان كەموكوڕیمان زۆرە، بەڵام ئەوەی جێگای خۆشحاڵییە بەەۆی ئەو گەنجە بە توانایانەی هەن دەتوانین كاری باش بكەین، هەروهها كەسانی زۆر بە توانامان هەیە كە تەمەنیان لەو بوارەدا بەسەر بردووە، ئەمانە شایەنی رێز و تەقدیرن، بەڵام بەداخەوە وەكو پێویست بە كار و ماندووبوونیان نازانن.
• ئایا سینەماكارە بە تەمەن و شارەزاكان وەكو پێویست هاوكاری و هەماهەنگیی سینەماكارە لاوەكان دەكەن، وەك خۆت، كەس لەوانە هاریكاریان كردوویت؟
- بێگومان هەبوون و زۆریش هاریكاریی منیان كردووە كە ئەكتەر بوون و كاری جوانیان كردووە، ئەگەرچی بیروبۆچوونیان لەگەڵ گەنجەكانیش زۆر جیاوازە، چونكە بەداخەوە هەندێك گەنج هەن كاری زۆریشیان ئەنجام نەداوە، بەڵام جۆرە غرورێكی زۆریان هەیە، لەكاتێكدا پێویستە مرۆڤ لە هەر بوارێكی ژیانیدا لە لەخۆبایی بوون دوور بێت وەك دەڵێن (دار تا باری زیاتر بێت سەری نزمترە) من ئەمەم لە ئەزموونی چەند كەسێك بینیوە.
• ئەی ئێوە وەك گەنج چۆن دەتوانن سوود لە ئەزموونی شارەزاكان وەربگرن و ئەوانیش بتوانن سوود لە توانا و خولیای ئێوە وەربگرن لە بواری سینەمادا؟
- كاری سینەمایی هەبێت پێكهوە ئەنجامی بدەن، یان خولی تایبەت لەو بوارە پێشكەش بكەن، یان لە شوێنێك یان سەنتەرێك هەبێت تێیدا بتوانن كۆبوونهوە و گفتوگۆی كراوە دەربارەی هونەر بكەن و گەنجان پێشنیار پێشكەش بە خاوەن ئەزموونەكان بكەن و سوود لە ئامۆژگاری و رێنماییەكانیان وەربگرن و بەرنامەی كاریان تێدا دابنێن و رۆژانە هونەرمەندان بە گشتی سەردانی بكەن، من تا ئێستا ئەم شتەم بەدی نەكردووە، بەڵام پێم باشە جۆرە سەنتەرێكی لەو جۆرە هەبێت بۆ ئەوەی ئاڵوگۆڕی بیروڕا بكەین و سوود لە ئەزموون و كاری یەكتری وەربگرین.
• هەمیشە دەڵێن سینەمای كوردی وەكو پێویست نییە، ئایا ەۆكاری ئەمە چییە؟
- زۆر بە داخەوە دەڵێم لە بواری سینەمادا جۆرێك لە گەندەڵی و نادادپەروەری هەیە و ئەوانەی لە بواری سینەمادا كار دەكەن لەگەڵ یەكتر راستگۆ نین و ئامانجیان پێشكەش كردنی فیلم و پێشخستنی كاری سینەمایی نییە، من كە لە دوورهوە سەیری سینەمام دەكرد زۆر خۆشحاڵ دەبووم، بەڵام كە هاتمە نێو بوارەكە بینیم تەنیا چوارچێوەی كارەكە جوانە و هەر كەسێك بە دوای بەرژهوەندیی خۆیەتی، راستە هەر كەسێك لە هەر بوارێك ناوبانگ دەربكات و سەركهوتوو بێت لە پەنای ئەمە لەرووی ماددیشهوە سوودمەند دەبێت، راستە لە ماوەی سەدان ساڵی رابردوودا هەر پارچەیەكی كوردستان بە جۆرێك چهوساوەتهوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئێمە دڵسۆز بین بۆ كارەكەمان و بتوانین بە راستگۆیی كەلتوور و فەرهەنگ و رابردووی نەتهوەیەك نیشانی دنیا بدەین، پێویستە بە دڵسۆزییەوە كاری بۆ بكەین نەك بەرژهوەندیی خۆمان پێش بەرژهوەندیی گشتی بخەین.
• ئایا دەكرێ كاری هونەری پێش بەرژهوەندیی شەخسی بكەین؟
-نەخێر، بەڵكو پێویستە سەرخستنی كارەكە و پێشخستنی سینەما ئامانج بێت، من لە زۆر كاردا بەشداریم كردووە بێ بەرامبەر.
* ئەی لایەنە سپییەكەی سینەمای كوردی چۆن دەبینی؟
- بواری ئەوە هەیە ئەو كەسانەی خولیای سینەمایان هەیە بێنە پێشهوە و تواناكانی خۆیان دەربخەن بۆ ئەوەی سینەمای كوردی پێشبكهوێت، چونكە سینەمای كوردی كراوەیە و زۆر سنووردار نییە و دەتوانرێ كاری زۆری تێدا بكرێ و توانای سینەماكار دەربخرێ، ئەمەش دەگەڕێتهوە سەر توانا و شارەزایی ئەو كەسەی كار دەكات، بەداخەوە زۆر لەو كەسانەی كە بودجەیان لە بەردەستە و ئەو كارەی پێویستە بیكەن نایكەن یان وەكو پێویست نییە.
* بە ئەكادیمی بوون بۆ سینەما كارێكی زەرورە؟
- نەخێر زەرور نییە، چونكە زۆر كەس هەن لە سینەماش نەیانخوێندووە، بەڵام بەەرە و توانایان لە بوارێكی دیكەدا ئەمەش لە ناخی خۆیدا هەیە و زۆریش تێیدا سەركهوتوو دەبێت.
* ئەو مافەی پێویستە بە ئافرەت بدرێت لە بواری هونەری پێیدراوە؟
- نەخێر پێی نەدراوە، ئافرەت بەها بەخۆی نادات كە ئەمە زۆر پێویستە، بۆ نموونە زۆر كار هەیە ئافرەت دەڵێ دەیكەم، بەڵام دواتر نایكات، من وەك ئافرەت هەر رۆڵێكم پێ بدرێت دەبێ بیكەم و ئەو پەڕی ههوڵی خۆم بدەم، بەداخەوە زۆر رۆڵ هەیە ئافرەت لە سینەما و تەلەفزیۆن و شانۆدا نایكات.





Top