به‌بێ ئۆسكاریش 70 ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وت
ئه‌م ساڵ فیلمی(GRAVITY) یه‌كێك بوو له‌و فیلمانه‌ی كه داهاتێكی زۆری له ئه‌مریكا و سه‌رتاسه‌ری جیهان كۆكرده‌وه و ساندرا پۆلۆك و جۆرج كلۆنی پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه بوون، به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری (HOLLYWOOD REPORTER) ساندرا بڕی 70 ملێۆن دۆلاری وه‌رگرتووه له به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی له‌و فلیمەدا، چونكه بڕی 15% داهاتی فیلمه‌كه‌ی وه‌رگرتووه به‌پێی ئه‌و رێكه‌وتنه‌ی كه له‌گه‌ڵ كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری فیلمه‌كه هه‌یبوو، چونكه دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ئۆسكاری ساڵی 2010 له فیلمی (The Blind Side) ئه‌و گرێبه‌سته‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه ئیمزا كردبوو و كرێ و مه‌رجه‌كانی به‌شداری كردنی خۆی به‌رز كردبۆوه، جگه له كرێی به‌شداری كردنی له فیلمه‌كه كه له هه‌ر فیلمێكدا بڕی 20 ملیۆن وه‌رده‌گرێت. شایه‌نی باسه فیلمی (GRAVITY) بڕێ 750 ملیۆن دۆلاری وه‌ك داهات له ئه‌مریكا كۆكرده‌وه به‌مه‌ش بووه یه‌كێك له سه‌ركه‌وتووترین فیلمه‌كانی ساڵی 2013، بۆیه پاڵێوراوێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی فیلمی پڕ داهات و باشترین فیلم، هه‌روه‌ها ساندراش پاڵێوراوبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌گرانی سینه‌ما به فیلمێكی زۆر سه‌ركه‌وتووی دانانێن و ره‌خنه‌ی زۆریان لێی گرتووه.
