سه‌میره سه‌عید خانمە گۆرانیبێژی عەرەب بۆ گوڵان:زۆرم پێخۆش بوو بەكوردی گوتم هەولێرخۆری كوردستان
• به‌ر له‌وه‌ی گۆرانیی (هه‌ولێر) بڵێی، له نزیكه‌وه هیچ زانیارییه‌كت ده‌رباره‌ی شاری هه‌ولێر و كوردستان و گه‌لی كورد هه‌بوو؟
- به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم كه زانیاریم هه‌یه ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی میلله‌تی كورد خاوه‌ن مێژوویه‌كی دێرین و میلله‌تێكی ئازا و نیشتمانپه‌روه‌ره هه‌ر ئه‌مه‌شه بووه‌ته هۆكاری ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ربه‌خۆ بن، من به‌ر له ماوه‌یه‌ك سه‌ردانی شاری هه‌ولێرم كردووه، شارێكی خۆش و ئاوه‌دانیی زۆری تێدا ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر جوانه، له یه‌زدان داواكارم گه‌لی كورد‌و هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه و جیهان به خۆشی و ئاشتی و برایه‌تی بژین.
• ئایا ئاواز و تێكستی گۆرانییه‌كه له‌و ستایله نزیك بوون كه تۆ پێی ناسراوی، یاخود ستایلێكی نوێیه و تۆ ویستت تاقیی بكه‌یته‌وه؟
- له راستیدا من له‌و ستایله گۆرانیم وتووه و كاتێك یه‌كه‌م جار له‌گه‌ڵ موزیسیانه گه‌وره‌كانی وه‌ك به‌لیغ حه‌مدی و موحه‌ممه‌د ئه‌لموجی و چه‌ندانی دیكه كارم كرد و زۆریش به‌و ستایله گۆرانیم وتووه بۆیه یه‌كه‌م جار نییه تاقی بكه‌مه‌وه بۆیه بۆ من زۆر ئاسایی بوو، هه‌روه‌ها موزیسیان هه‌ڵكه‌وت زاهیر به توانا و زیره‌كه، چونكه ئاوازێكی به شێوازی كلاسیك داناوه بۆ ئه‌وه‌ی من گۆرانییه‌كی نیشتمانی بڵێم و له منه‌وه نزیك بوو، سه‌باره‌ت به تێكستی گۆرانییه‌كه‌ش كه دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم نووسیویه‌تی تێكستێكی زۆر جوان و ناسكه كه خوێندمه‌وه حه‌زم كرد بیڵێم.
• هیچ شتێكی دیاریكراو یان سه‌رنجڕاكێش هه‌یه له گۆرانییه‌كه سه‌رنجی تۆی راكێشابێ و هانیدابی بۆ وتنی؟
- بێگومان هه‌موو شتێكی سه‌رنجی راكێشام تێكست و ئاوازی و ده‌رهێنانی فادی حه‌دادیش جوانییه‌كی زیاتری به گۆرانییه‌كه به‌خشی، چونكه ئێستا به یه‌كێك له باشترین ده‌رهێنه‌ره‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی به گشتی و ئه‌م ناوچه‌یه به‌تایبه‌تی داده‌نرێت، هه‌روه‌ها هه‌ولێر به یه‌كێك له خۆشترین ناوچه‌كانی نیشتمانی عه‌ره‌بی داده‌نرێت، گه‌لی كوردیش خاوه‌ن شارستانییه‌تێكی دێرینه كه جیاوازه له شارستانییه‌ته‌كانی دیكه، هه‌روه‌ها یه‌كێك له جیاوازییه‌كانی دیكه ئه‌وه بوو كه بۆ یه‌كه‌م جار چه‌ند وشه‌یه‌كم به زمانی كوردی وت وه‌ك (هه‌ولێر خۆری كوردستان).
• شاعیر و ئاوازدانه‌ره‌كه جیاواز بوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتر كارت له‌گه‌ڵ كردوون، چۆن رازی گۆرانییه‌ك بڵێی كه پێشتر ئاشنای شاعیر و ئاوازدانه‌ره‌كه نه‌بووی؟
- من سه‌یری كاره‌كانی مۆسیقار هه‌ڵكه‌وت زاهیرم كردووه و پێموایه كاره‌كانی پێشووی زۆرجوان و سه‌رنجڕاكێش بوون، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێیه‌تی باشمان هه‌یه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له قاهیره دانیشتوون له‌گه‌ڵ شاعیر دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم و دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتین تۆمارمان كرد دواتریش به كلیپ بڵاومان كرده‌وه و سوپاس بۆ خوا كه پێشوازییه‌كی باشی لێكرا.
• سه‌باره‌ت به كلیپه‌كه، تۆ هیچ ده‌ستكارییه‌كت كرد؟
- نه‌خێر به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری هیچ شتێكم نه‌كرد، چونكه فادی حه‌دداد ده‌رهێنه‌رێكی زۆر باش و به توانایه و كاره‌كانی زۆر جوانن.
• پێش تۆ مه‌یاده گۆرانییه‌كی بۆ كوردستان وت، ئایا ئه‌م گۆرانییه‌ی مه‌یاده هیچ كاریگه‌رییه‌كی به‌سه‌ر تۆوه هه‌بوو؟
- بێگومان گوێم له گۆرانییه‌كه گرتووه به‌راستی كارێكی زۆر جوانه.
• ئه‌گه‌ر داوات لێكرا بووا به زمانی كوردی گۆرانی بڵێیی رازی ده‌بووی؟
- به دڵنیاییه‌وه رازی ده‌بم و ئه‌گه‌ر كاری له‌م جۆره هه‌بێت من ئاماده‌م بیڵێم، به‌ڵام تا ئێستا بیرم لێ نه‌كردۆته‌وه و هه‌ر كاتێك بزانم سه‌ركه‌وتوو ده‌بم به دڵنیاییه‌وه ئامادەم گۆرانییه‌ك به زمانی كوردی.
• هیچ پرۆژەیه‌كی نوێت هه‌یه بۆ دواڕۆژ سه‌باره‌ت به هه‌ولێر و كوردستان؟
- ئه‌وه‌ی راستی بێت تا ئێستا ده‌مه‌وێ بزانم ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌م چی ده‌بێت، به نیازم ئه‌م ساڵ سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بكه‌م و ئه‌گه‌ر هه‌ر كارێكی نوێم هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و كات قسه‌ی لێده‌كه‌ین.
• گوێ بیستی ئه‌وه بووین كه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بوویته‌وه به‌هۆی وتنی ئه‌م گۆرانییه، ئایا ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
- له رۆژی وێنه‌گرتنی كلیپه‌كه من كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسی گه‌وره‌م ئه‌نجامدا كه نوێنه‌ری زیاتر له 50 ده‌زگای راگه‌یاندن ئاماده‌ی بوون له‌نێوان رۆژنامه و گۆڤار و كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ویبسایتی ئه‌لیكترۆنی به ئاشكرا پێموتن گۆرانییه‌كه‌م بۆ كوردستان و شاری هه‌ولێره و بۆ من گرنگ نییه خه‌ڵك چی ده‌ڵێن و كاردانه‌وه‌یان چی ده‌بێ، من شانازیی پێوه ده‌كه‌م كه منیان بۆ وتنی هه‌ڵبژاردووه، من كوردستان و هه‌ولێرم زۆر خۆشده‌وێت.
• چۆن وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه ده‌ده‌یته‌وه كه ره‌خنه‌یان لێ‌گرتی و له دواڕۆژیشدا ره‌خنه‌ت لێده‌گرن؟
- راشكاوانه پێیان ده‌ڵێم چی ده‌ڵێن بۆ من گرنگ نییه، گۆرانییه‌كه‌م له چه‌ند كه‌ناڵێكی عه‌ره‌بی دابه‌زیوه و به ملیۆنه‌ها كه‌س بینیان.
• دوای ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كه‌ت بۆ شاری هه‌ولێر وت، نیازی ئه‌وه‌ت نییه سه‌ردانی ئه‌و شاره بكه‌ی؟
- من پێشتر سه‌ردانی هه‌ولێرم كردووه، په‌نا به خوا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت زۆر حه‌ز ده‌كه‌م دووباره سه‌ردانی بكه‌مه‌وه، بەتایبەتی ئەمساڵ چونكه هه‌ولێر شارێكی جوانه، گه‌لی كوردیش میلله‌تێكی ئاشتیخواز و ژیاندۆسته بۆیه من زۆرم خۆشده‌وێ و رێزم هه‌یه بۆ قوربانیدان و خه‌باتی ئه‌م گه‌له.

