خانمه گۆرانیبێژی سكای فۆل ئه‌دیل بڕی 30 ملیۆن جونه‌یهی برده‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ كارێكی هونه‌ری ئه‌نجام بدات یان ئاهه‌نگێك ساز بكات یان ئه‌لبوومێكی هونه‌ری بڵاو بكاته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای Melted Stone كه خۆی خاوه‌نیه‌تی و كاره‌كانی پێ به‌ڕێوه ده‌بات رایگه‌یاند كه له ساڵی 2013 قازانجی گه‌یشته زیاتر له 30 ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی. به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (زه سه‌نی ) به‌ریتانی جگه له ئه‌نجامدانی كاره هونه‌رییه‌كان وه‌ك كۆنسێرت و بڵاوكردنه‌وه‌ی سیدی و دی ڤی دی و گه‌شته هونه‌رییه‌كان ئه‌دیل له ساڵی رابردوو بڕی قازانجه‌كانی گه‌یشته زیاتر له 30 ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی به چه‌ندین شێوه بۆ نموونه كۆمپانیاكه‌ی وه‌ك به‌ڵێنده‌ر خانووه‌كی وه‌رگرت به بڕی 12،1 ملیۆن جونه‌یه كه كرێیه‌كه‌ی نزیكه‌ی 5 ملیۆن بوو و قازانجه‌كانی ئه‌م خانووه له كرێ و دروستكردنی گه‌یشته زیاتر له 7 ملیۆن جونه‌یهی ئیسترلینی، ئه‌گه‌رچی له ساڵی رابردوو هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی بڵاو نه‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها هیچ گۆرانیی نوێی نه‌بوو و هیچ ئاهه‌نگێكی راسته‌وخۆشی ئه‌نجام نه‌دا، ئه‌مه‌ش به ده‌ستكه‌وتێكی ماددی گرنگ داده‌نرێت. شایه‌نی باسه به‌ر له 3 ساڵ ئه‌دیل 21 مین ئه‌لبوومی خۆی بڵاوكرده‌وه هه‌ر ئه‌م ئه‌لبوومه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی شوێنی پته‌وتر بێت و داهاتیش زۆر زیاد بكات، به‌هۆی زۆر فرۆشتنی ئه‌لبوومه‌كه.