به‌ر له‌وه‌ی له ئاهه‌نگی پێشكه‌ش كردنی خه‌ڵاتی ئۆسكار ده‌ركه‌وێت وه‌ك پێشكه‌شكاری ئاهه‌نگه‌كه له هه‌مان كاتدا پاڵێوراو بۆ به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری یاریده‌ده‌ر، جنیڤه‌ر لۆرانس سه‌رنجی چاودێرانی بۆ خۆی راكێشا نه‌ك وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌ڵكو له سێیه‌م هه‌ڵمه‌تی ریكلامی بازرگانی بۆ خانه‌ی ناوداری جلوبه‌رگی دیور. زۆر له چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن دوای ئه‌م ریكلامه جنیڤه‌ر روو له كاری مۆدێل و جلوبه‌رگ بكات له هاوینی داهاتوو، هه‌ڵمه‌ته‌كه له بنه‌ره‌تدا بریتییه له گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن وێنه‌گری ناوداری جیهانی پاتریك دیمارشۆلییه به نوێترین داهێنانه‌كانی كریسیتان دیۆر كه خۆی له چه‌ند جانتایه‌كی ده‌ستیدا ده‌بینێته‌وه، ئه‌وه‌ی زیاتر پێشبینییه‌كانی راست كردووه بوونی چه‌ند هه‌واڵێك بوون گوایه جنیڤه‌ر گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ دیۆر مۆر ده‌كات بۆ ماوه‌ی 3 ساڵ به بڕی 20 ملیۆن دۆلار له به‌رامبه‌ر ده‌ركه‌وتنی له چه‌ند هه‌ڵمه‌تێكی پروپاگه‌نده و پۆشینی كراسه‌كانی ماركه‌ی دیۆر له‌سه‌ر فه‌رشی سور له كاتی پێشكه‌ش كردنی ئاهه‌نگی ئۆسكار وه‌ك چۆن پێشتر له فیستیڤاڵی ئۆسكار و كان ده‌ركه‌وتووه، له‌لایه‌كی دیكه ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه جگه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده ته‌نیا بۆ جارێكیش جنیڤه‌ر كاری مۆدێل بكات بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر نه‌كه‌وێت و تووشی هه‌ڵوێستێكی ناخۆش نه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ی پار ساڵ تووشی هات و كه‌وته خواره‌وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستی به مه‌شق و ماندووبوونێكی زۆر هه‌یه و ئاساییه كه بۆ ماوه‌یه‌ك ببێته مۆدێل.