كچه‌ یارسانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆرانی ده‌چڕن

كچه‌ یارسانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گۆرانی ده‌چڕن
گرووپی (ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان) له‌ هۆڵی ئینتزاری شاری كرماشان به‌رنامه‌یه‌كی ره‌سه‌نی ته‌مبوورژه‌نیان پێشكه‌ش كرد.
دوو ئه‌ندامی گرووپی هونه‌ریی ’دایراك خاتوون’ و ’شاخۆشین’ كه‌ دوو گرووپی ناسراوی موزیكی یارسانن له‌گه‌ڵ گرووپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان گۆرانیان چڕی.
له‌و گرووپه‌دا ژماره‌یه‌ك كچی كورد به‌ شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و پرۆفیشناڵ گۆرانی ده‌چڕن و ئامێری ته‌مبوور به‌كار دێنن. پێشوازییه‌كی به‌رفراوان له‌ لایان هاوڵاتیانی كرماشان له‌و كۆنسێرته‌ كرا.
گروپی ته‌مبوورژه‌نانی كرماشان له‌ هونه‌رمه‌ندانی یارسان پێكهاتووه‌ و پارچه‌ میوزیكی ره‌سه‌نی كوردی به‌ ئامێری ته‌مبوور كه‌ ئامێری پیرۆزی كورده‌ یارسانه‌كان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.
ئه‌و گرووپه‌ پێكهاتووه‌ له‌ چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی پیاو و ئافره‌تی یارسان، ’خه‌شایار ره‌شیدی’ ئه‌ركی گۆرانی چڕین و ته‌مبوورژه‌نی گرووپه‌كه‌ی له‌ ئه‌ستۆدایه‌.
Top