چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا و رێك له ساڵی 2010 شاكیرای كچه گۆرانیبێژی كۆلۆمبی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستیی خۆی و جیرارد پیكێ یاریزانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه راگه‌یاند و دوای چه‌ند ساڵێك بوون به خاوه‌ن كوڕێك و ناویان نا میلان، شاكیراش ئاماده‌ی زۆربه‌ی یارییه گرنگه‌كانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه و ئاهه‌نگه‌كانی یانه‌كه بوو به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتن و به‌ده‌ستهێنانی پاڵه‌وانێتییه‌كان، به‌مه‌ش جه‌ماوه‌ری زۆرتر بوو به‌تایبه‌تی له نێو جه‌ماوه‌ری یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان . به‌ڵام پێده‌چێت شاكیرا هۆكارێك بێت بۆ دابه‌زینی ئاستی پیكێ، چونكه رۆژی 2ی شوبات رۆژی له دایكبوونی هه‌ردووكیانه و ئه‌م ساڵ له هه‌مان رۆژدا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تووشی یه‌كه‌م شكست هاته‌وه له‌سه‌ر یاریگا و نێو جه‌ماوه‌ری خۆی و پیكێش ئاستێكی نزمی پێشكه‌ش كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته راهێنه‌ری یانه‌كه سیخوڕێكی دانا بۆ چاودێری كردنی جووڵه‌كانی پیكێ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ئه‌مه‌ش وایكرد كه تا رادده‌یه‌كی زۆر كۆنترۆڵ بكرێ، ئه‌گه‌رچی پار ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ دانیشت.