تایرا بانكس هه‌رزه‌كارێكی 40 ساڵانه
پێشتر په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی موزیك سیل هه‌بوو دواتر له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له ده‌رهێنه‌ر جۆن سینگلتۆن و ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ویل سمیس، تایرای ته‌مه‌ن 40 ساڵ سه‌ره‌ڕای په‌یوه‌ندییه زۆره‌كانی له هیچیان سه‌قامگیر نه‌بووه و په‌یوه‌ندییه‌كانیشی كاتی بوون و زۆریان نه‌خایا‌ندووه، به‌ڵام ئێستا به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێ كه له‌گه‌ڵ كه‌سێك جێگیر بێت و دوور كه‌وێته‌وه له‌و هه‌موو په‌یوه‌ندییه كاتیانه‌دا، ئێستا چاوی بڕیوه‌ته ئیریك ئاسلا كه وێنه‌گرێكه له هه‌ردوو بواری مۆده و هونه‌ره جوانه‌كان و نۆ ساڵ لێی گه‌وره‌تره، تیرا بۆ یه‌كه‌م جار به‌ر له مانگێك به ئاشكرا و به ره‌سمی له‌گه‌ڵ ئاسلا بینران، دواتر چه‌ند جارێكی دیكه به یه‌وه‌كه به‌تایبه‌تی له چێشتخانه‌یه‌كی رۆژئاوای هۆلیۆد، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجی خه‌ڵك بوون تایرا وه‌ك هه‌رزه‌كارێك ده‌هاته پێش چاو كه زه‌رده‌خه‌نه هه‌میشه له‌سه‌ر لێوانی بوو وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له ژیانیدا خۆشه‌ویستی بكات، هه‌روه‌ها شێوه جلوبه‌رگه‌كانیشی جیاواز بوو له‌وه‌ی پێی ناسراوه و زیاتر گه‌نجانه بوو، مكیاژێكی ناسكی جوانیشی كرد بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش پروپاگه‌نده‌ی ئه‌وه هه‌یه كه تایرا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ شیرڤین بیشیڤار هه‌بێت كه ملیاردێرێكی به ره‌چه‌له‌ك ئێرانییه، به‌ڵام له جه‌ژنی خۆشه‌ویستیدا تایرا ئه‌م قسانه‌ی به درۆ خسته‌وه كاتێك په‌یوه‌ندی خۆی و ئاسلای دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند كه ئه‌م ساڵ جه‌ژنی ڤاله‌نتاین به ته‌نیا ناكاته‌وه.
