خانمه گۆرانیبێژی ئه‌مریكی كیتی بیری گه‌یشته لوتكه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی په‌یجه‌كه‌یان كردووه و هاوڕێن له‌لای،گه‌یشته زیاتر له 50 ملیۆن كه‌س به‌مه‌ش ده‌بێته به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی له سه‌رتاسه‌ری جیهان نه‌ك ته‌نیا له نێو هونه‌رمه‌ندان به‌ڵكو له نێو كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی جیهان به گشتی. به‌م بۆنه‌یه‌وه كیتی له په‌یجی خۆی به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته ئامێز نووسیبووی: ئاـ به‌ڵێ، ئێستا ئێمه گه‌یشتینه په‌نجا ملیۆن كاتی كاتس، له دوای كیتی گۆرانیبێژی پۆپی كه‌نه‌دی جاستین پیپه‌ر دێت كە نزیكه‌ی 49،4 هاوڕێی له‌سه‌ر تویته‌ر هه‌یه، به‌ڵام باراك ئۆبامای سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به نزیكه‌ی 41،2 ملیۆن كه‌س له پله‌ی سێیه‌م دێت و له‌یدی گاگای گۆرانیبێژیش له پله‌ی چواره‌م هات به 41 ملیۆن هاوڕێ و هه‌ر یه‌كه له تایلۆر سویفت و برێتنی سپێرز و ریهانا و جاستین تیمبرلانك له پله‌كانی دوای ئه‌مانه هاتن له تۆڕی تویته‌ر وه‌ك خاوه‌ن جه‌ماوه‌رترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهان. شایه‌نی باسه كیتی توانی پله‌ی یه‌كه‌م له پیپه‌ر بسێنێت و پێشتریش به هه‌مان شێوه پیپه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می له لیدی گاگا سه‌ند بوو دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌ناوبانگترین كه‌سایه‌تی بوو له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌پێی تویته‌ر.