سوهێر په‌شیمانه
سوهێر له درێژه‌ی دیمانه ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌یدا وتی: من ئێستاش هه‌میشه ئه‌و پرسیاره ئاراسته‌ی خۆم ده‌كه‌م كه بۆچی به‌شداریم له‌و جۆره كارانه‌دا كردووه له كاتێكدا له‌رووی ماددییه‌وه بارودۆخی ماددیم زۆر باش بوو و پێویستم به پاره نه‌بوو، یانیش خۆشه‌ویستی من بۆ سینه‌ما گه‌یشتبووه ئه‌و ئاسته كه به‌م كارانه رازی بم و هه‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستییه بوو له نیعمه‌تی دایكایه‌تیشی بێبه‌ش كردم. سوهێر باسی له‌وه‌ش كرد كه ئه‌و كات هه‌ستی به‌وه نه‌ده‌كرد ئه‌م كاره حه‌رامه یان مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه به‌ڵكو به به‌شێك له پیشه‌ی خۆی داده‌نا، به‌ڵام ده‌یتوانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له سینه‌مادا بخاته‌ڕوو بێ ئه‌وه‌ی پێویست به خۆرووت كردنه‌وه بكات، چونكه مه‌رج نییە تۆ باسی كچێكی به‌لاڕێداچوو بكه‌ی و بێی له فیلمێكدا وه‌ك خۆی به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ی و له‌م باره‌یه‌وه باسی چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی كرد كه گه‌رمترین بابه‌تیان ده‌خسته‌ڕوو بێ ئه‌وه‌ی داوا له ئه‌كته‌ر بكه‌ن خۆی رووت بكاته‌وه له هه‌مان كاتدا بینه‌ریش به ئاسانی له مه‌به‌ستی ده‌رهێنه‌ره‌كه ده‌گه‌یشت.
