جگه له‌و داهاته‌ی كه له رێگای كاری نواندنه‌وه ده‌ستیان ده‌كه‌وێت و زۆر جار ژماره‌كان خه‌یاڵین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌كته‌ران به‌تایبه‌تی ئه‌كته‌ره ناوداره‌كان له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌وانه‌ش ئه‌كته‌رە هیندییه‌كان كه ئێستا جه‌ماوه‌رێتیان سنووری هیندستان تێپه‌ڕاندووه. ئێستا زۆربه‌ی ئه‌ستێره سینه‌ماییه‌كانی هیندستانی بوونه‌ته مۆدێل بۆ زۆربه‌ی ماركه جیهانییه‌كان وه‌ك كه‌ره‌سته‌ی جوانكاری و ئامێره ئه‌لكیترۆنیه‌كان و ریكلامی گه‌شتیاری بۆ وڵاته‌كان، به‌م دواییه ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مایی بۆلیۆد بریاناكا شوپرا ریكلامی بۆ پیشانگای ئۆتۆ ئیكسپۆی تایبه‌ت به كۆمپانیای لاندرۆڤه‌ری تایبه‌ت به ئۆتۆمبیل ئه‌نجامدا، شوپرا هه‌رچه‌نده بریندار بوو و پێی به‌سترا، به‌ڵام ئه‌مه رێگر نه‌بوو له‌وه‌ی ریكلامه‌كه ئه‌نجام بدات و ژماره‌یه‌ك وێنه بگرێت له‌كاتی كردنه‌وه‌ی پیشانگاكه، ئه‌وه‌ی زیاتر بووه مایه‌ی سه‌رنجی ئاماده‌بووان و وێنه‌گران به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی ئه‌وه بوو كه بریانكا سه‌ره‌ڕای برینی پێی له‌سه‌ر بۆنیتی ئۆتۆمبیله‌كه دانیشتبوو بۆ وێنه‌گرتن و به جله ره‌ش و كورته‌كانی زیاتر سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ لای خۆی راكێشا.
شایه‌نی باسه بریانكا به یه‌كێك له ئه‌كته‌ره هیندییه سه‌رنجڕاكێش و وروژێنه‌ره‌كان و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆر ناسراوه و هه‌میشه ئه‌و فیلمانه‌ی به‌شداری تێدا ده‌كات به فیلمه پڕ داهاته‌كان ناسراون.