ناجی سه‌لیم ئەو كچە هونەرمەندەی خولیای گۆرانی بە هونەری سینەماگرێداوە
ناجی ده‌رباره‌ی رووكردنه بواری سینه‌ما و ئه‌و په‌یامه‌ی كه ده‌یه‌وێ له رێگه‌ی سینه‌ماوه بێگهیهنێت ده‌ڵێت: من له منداڵییه‌وه حه‌ز و خولیای سینه‌ما له ناخمدا هه‌بوو، ئه‌وه‌ی زیاتر هانیدام ئه‌وه بوو كه خانه‌واده‌كه‌م رێگرییان لێ نه‌كردم و بووه هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م له‌و بواره‌دا، سه‌باره‌ت به گرنگیی سینه‌ماش ئێستا ئێمه ده‌بینین له جیهان سینه‌ما به یه‌كێك له به‌رزترین و كاریگه‌رترین هونه‌ر داده‌نرێت، زۆربه‌ی گه‌لان و وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان له رێگای سینه‌ماوه په‌یامی مرۆڤایه‌تی و سیاسی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن و ده‌یانه‌وێ سه‌رنجی جیهان بۆ كێشه‌یه‌ك رابكێشن، مێژووی ئێمه‌ی كوردیش پڕیه‌تی له بابه‌تی جۆراوجۆری كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی كه هه‌ر یه‌كەیان بابه‌تێكی سینه‌مایی سه‌ربه‌خۆن ئه‌گه‌ر بتوانین سوودیان لێ ببینین، به‌تایبه‌تی له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌توانین كێشه‌كان بخه‌ینه روو له هه‌مان كاتدا چاره‌سه‌ریشیان بۆ بدۆزینه‌وه.
ناجی هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌ماكارانی كورد زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و بناسرێن تێكه‌ڵیی و په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر و له‌گه‌ڵ سینه‌ماكارانی بیانی زیاتر و پته‌وتر بێت پێویسته زوو زوو یه‌كتر ببینن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سازدانی فیستیڤاڵی سینه‌مایی باشترین رێگایه.
ده‌رباره‌ی جیاوازیی نێوان كورته فیلم كه ئێستا زۆربه‌ی سینه‌ماكارانی كورد روویان تێكردووه لەگەڵ فیلمی درێژ، ناجی ئه‌مه به كارێكی ئاسایی ده‌زانێت و ده‌ڵێت: بێگومان فیلمی درێژ ئه‌رك و ماندووبوون و خه‌رجییه‌كی زۆری پێویسته ئه‌مه‌ش ره‌نگه بۆ بارودۆخی سینه‌ماكاری كوردی تا رادده‌یه‌كی زۆر سه‌خت بێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ ئه‌وه‌ش له بیر نه‌كه‌ین كه كار كردن له كورته فیلم وه‌ك ئه‌زموونێكی باش ده‌بێت بۆ سینه‌ماكاران و دوای كار كردن له چه‌ند فیلمێكی كورتدا ئاماده‌یی باشیان ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له فیلمی به‌رزدا كار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده كورته فیلمیش كارێكی ئاسان نییه، چونكه ده‌رهێنه‌ر پێویسته له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا و به ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌كته‌ر په‌یامی خۆی به ته‌واوی بگه‌یه‌نێت و ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه مه‌به‌ستیه‌تی بخاته روو و چاره‌سه‌ریشی بۆ بدۆزێته‌وه، هه‌روه‌ها پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌ین كه له چه‌ند ساڵی رابردوو بواری كورته فیلم له كوردستان پێشكه‌وتنێكی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه و سینه‌ماكارانی كورد كاری جوانیان پێشكه‌ش كردووه.
ناجی یه‌كێكه له‌و ئافره‌تانه‌ی كه له سینه‌ماوه رووی له گۆرانی وتن كردووه و ئێستا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ تۆمار كردن وبڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند گۆرانییه‌ك، ره‌نگه ئه‌مه‌ش تا راده‌یه‌ك ئاسان نه‌بێت بۆ هونه‌رمه‌ندێك كه له سینه‌ماوه روو له گۆرانی وموزیك بكات و دوور نییه ئه‌م دوو بواره كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هونه‌رمه‌نده‌كه هه‌بێت، به‌ڵام ناجی پێیوایه بۆ ئه‌و كارێكی زۆر ئاساییه كه له هه‌مان كاتدا سینه‌ماكار و گۆرانیبێژیش بێت و ده‌ڵێ: هه‌ر له منداڵییه‌وه هه‌ستم ده‌كرد كه خوای گه‌وره به‌هره‌ی ده‌نگخۆشی پێ به‌خشیوم، بۆیه وه‌ك حه‌زێك بوو بۆ من و هه‌میشه به‌دوای ئه‌و ده‌رفه‌ته‌دا ده‌گه‌ڕام كه بتوانم وه‌ك گۆرانیبێژێك خۆم ببینمه‌وه، له هه‌مان كاتدا من وه‌ك سینه‌ماكارێك هاتمه نێو بواری هونه‌رییه‌وه، بۆیه بۆ من كارێكی ئاساییه، چونكه زۆر جار گۆرانی و موزیك به ناسنامه‌ی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك داده‌نرێن وپێی ده‌ناسرێته‌وه و گۆرانیی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه، به‌ڵام سینه‌ما هونه‌رێكی جیهانییه و هه‌رچه‌نده هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌دات مۆركی خۆی پێوه دیار بێت و به فیلم گوزارشت له مێژوو و كه‌لتووری خۆی بكات، به‌ڵام له رووی ته‌كنیكه‌وه سینه‌مای هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان زۆر شتی هاوبه‌شیان هه‌یه، بۆیە ده‌ڵێم ره‌نگه به پێچه‌وانه بێت بۆ من و له جیاتی ئه‌وه‌ی یه‌كیان ببێته رێگر له‌به‌رده‌م بواره‌كه‌ی دیكه و كاریگه‌ریی سلبییان له‌سه‌ر من هه‌بێت ببێته هۆكاری ئه‌وه‌ی من بتوانم په‌ره به تواناكانی خۆم بده‌م له هه‌ردوو بواره‌كه و یه‌كیان ئه‌ویتر ته‌واو بكات.
ده‌رباره‌ی بابه‌ت و ناوه‌ڕۆكی كورته فیلمه‌كانی، ناجی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كۆمه‌ڵگای كوردهواری بابه‌تگه‌لێكی زۆری تێدایه كه رۆژانه دووباره ده‌بنه‌وه و بابه‌تێكی گرنگن بۆ سینه‌ما به‌تایبه‌تی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر بتوانین سوودی لێ وه‌ربگرین وه‌ك سینه‌ماكار، كۆمه‌ڵگای كوردهواری و مێژووی كوردی پڕه له بابه‌تی گرنگ بۆ سینه‌ما به‌تایبه‌تی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و له‌وانه‌ش كێشه و ئاریشه‌كانی ئافره‌تی كورد، چونكه تا ئێستا زۆر له كێشه‌كانی ئافره‌تان پێویستیان به چاره‌سه‌ره، تا ئێستاش ئافره‌تی كورد له هه‌موو پارچه‌كان به پشت به‌ستن به دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه باوه‌كان ده‌كوژرێت یان خۆی ده‌سووتێنێت ئه‌مانه‌ش بابه‌تی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی له سینه‌مادا كاریان له‌سه‌ر بكه‌ین و سینه‌ما بكه‌ین به هۆكارێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆیان تاكو كۆمه‌ڵگا دووربێت له هه‌موو جۆره‌كانی توندوتیژی و ئافره‌تیش رۆڵی خۆی ببینێت له پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا نه‌ك به كێشه‌یه‌ك دابنرێت له‌نێو كۆمه‌ڵگا.
ده‌رباره‌ی گۆرانییه‌كانی كه ئێستا خۆی ئاماده ده‌كات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌یان ده‌ڵێ: من خه‌ریكی كاری ئهلبوومێكم كه له شه‌ش تراك پێكهاتووه كه بڕیار وابوو لهسیدییهكدا به‌شێوه‌ی ئۆرجیناڵ بڵاوی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند گرفتێكه‌وه كه هاته رێگام نه‌متوانی به‌و شێوه‌یه بڵاوی بكه‌مه‌وه، بۆیه بڕیارم دا هه‌ریه‌كه له ئاوازه‌كان به‌شێوه‌ی جیاجیا له‌گه‌ڵ كلیپه ڤیدیۆییه‌كان بڵاویان بكه‌مه‌وه.
موحسین حوسێن پوور كاری تۆماركردن و میكس و ماسترینگی بۆ كاره‌كانی من كردووه و ئاواز‌و شیعریشی بۆدوو له‌به‌رهه‌مه‌كانی داناوه ئێستا دوو تراكی به‌ناوه‌كانی (بێ قه‌رار ) و(اشیونه) كه‌یه‌كێكیان كوردییه‌و ئه‌وی تریان فارسییه به‌م زوانه بهكلیپهوه بڵاوده‌بنه‌وه، و دوو به‌رهه‌می تریشم به‌ناوه‌كانی (ده‌سماڵێ) و (ده‌نگی هه‌ناسه‌كه‌ت) ئێستا ئاماده‌ن بۆبڵاوكردنهوه.
ناجی هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌ڵێ: ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی ئاوازی كۆن بوون و تازهكراونهتهوه به‌ڵام دوو تراكهكهی تری به‌ناوه‌كانی ساقیاو خه‌زان كه له‌هۆنراوه‌و ئاوازی موحسین حوسێن پوورن ئاوازی نوێن، كاری تۆماركردنی هه‌موو به‌رهه‌مه‌كان له‌ستۆدیۆی هاوار كاریان بۆكراوه و ئه‌ركی دابه‌شكردنی كاره‌كانیش له‌سه‌رشانی هونه‌رمه‌ندان ره‌زا میلان و فه‌رهاد حوسێن پوور بووه.

