به‌ناوبانگترین ئه‌كته‌ری پاكستانی وازی هێنا
ڤینا دوای ئه‌وه‌ی به یاوه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ردانی وڵاتی سعودیای كرد وازهێنانی خۆی راگه‌یاند و گوتی: ئه‌م بڕیاره‌م یه‌كجاره‌كییه و ئیتر به هیچ شێوه‌یه‌ك كاری نواندن ئه‌نجام نادات جا له هیندستان بێت یان له پاكستان و ئه‌م هه‌نگاوه‌ش بووه ره‌زامه‌ندی هاوسه‌ره‌كه‌ی و به ته‌واوی پشتگیری خۆی بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی راگه‌یاند، ڤینا ئه‌وه‌شی راگه‌یاند بڕیاری داوه له‌مه‌ودوا ته‌نیا پاڵپشتی له به‌رنامه ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كات به هاوكاری هاوسه‌ره‌كه‌ی كه بزنسمانێكی ناوداری پاكستانییه و له ئیماراتی عه‌ره‌بی نیشته‌جێیه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی ڤینا خۆشحاڵی خۆیان به‌م بڕیاره‌ی ده‌ربڕی و ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشحاڵی كردن ئه‌وه‌یه كه بڕیاریداوه به‌رنامه‌ی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی پێشكه‌ش بكات و پێیانوایه ئه‌مه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ئاستی جه‌ماوه‌رێتی له هیندستان و پاكستان و وڵاتانی دیكه و دڵنیان له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌رنامانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر لاوان ده‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به لاڕێدا چوون و ده‌بێته هه‌نگاوێك بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر رێگای راست و دروست، چونكه ئێستا ژماره‌یه‌كی زۆری لاوان گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانن.
