لۆهان 75 هه‌زار دۆلاری ون كرد
له‌م باره‌یه‌وه ماڵپه‌ڕی(تی ئێم زێد)ی ئه‌مریكی رایگه‌یاند لۆهان له یانه‌ی (1Oak)ی شه‌وانه بوو له نیویۆرك و قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی له‌به‌ر بوو كه له دوو پارچه پێكهاتبوو و له پێستی ئاژه‌ڵ دروستكراوه كه گرانبه‌هایه و نرخه‌كه‌ی به 75 هه‌زار دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه لۆهان رایگه‌یاند كاتێك له یانه‌كه ده‌رچوو ته‌نیا یه‌ك پارچه‌ی قه‌مسه‌ڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی برده ده‌ره‌وه و دوای ئه‌وه‌ی تێبینیی كرد گه‌ڕایه‌وه بۆ هێنانی پارچه‌ی دووه‌م، به‌ڵام كاتێك كه گه‌ڕایه‌وه پارچه ونبووه‌كه‌ی نه‌دۆزییه‌وه، بۆیه راسته‌وخۆ ته‌له‌فۆنی بۆ ئه‌و كه‌سانه كرد كه له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی دانیشتبوون، به‌ڵام هه‌موویان بێ ئاگایی خۆیان له مه‌سه‌له‌كه ده‌ربڕی، ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه ته‌نیا كچێك له‌سه‌ر مێزه‌كه‌ی لۆهان دانیشتبوو، شایه‌نی وتنه ساڵی 2008 له هه‌مان یانه لۆهان قه‌مسه‌ڵه‌یه‌كی ون كرد كه نرخه‌كه‌ی 12 هه‌زار دۆلار بوو و ئه‌و كات داوایه‌كی دژی خاوه‌نی یانه‌كه به‌رز كرده‌وه و به دزینی تۆمه‌تباری كرد.
