ئێستا فه‌یسبوك و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بوونه‌ته شوێنێكی باش بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و زانینی ئاستی جه‌ماوه‌ری هونه‌رمه‌ند و یاریزان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كان، هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندان نوێترین هه‌واڵی خۆیان و هه‌ڵوێستیان ده‌رباره‌ی رووداوه‌كان له رێگای ئه‌م په‌یجانه‌وه بڵاو ده‌كه‌ونه‌وه و زۆر جاریش هه‌ر له رێگای ئه‌م په‌یجانه‌وه وه‌ڵامی پرسیار و ئه‌و پروپاگه‌ندانه ده‌ده‌نه‌وه كه ئاراسته‌یان ده‌كرێ. هه‌ر له رێگای ئه‌م په‌یجانه‌وه ئاستی جه‌ماوه‌رێتییان ده‌زانرێ، به‌م دواییه له راپرسییه‌ك كه له نێو هومەرمەندانی عەرەب ئه‌نجامدرا ده‌ركه‌وت كه نانسی عه‌جره‌م له پێشه‌وه‌ی هومەرمەندانی عەرەب دێت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ندامن له په‌یجه‌كه‌ی 9 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند به‌مه‌ش ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار كرد له‌نێو هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تییه عه‌ره‌به‌كان، په‌یجی نانسی عه‌جره‌م به بنكه‌یه‌كی گه‌وره داده‌نرێ بۆ خۆشه‌ویستان و هه‌وادارانی بۆ زانینی دوایین هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین وێنه و كلیپه‌كانی و كاتی ئه‌نجامدانی كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كانی، ته‌نانه‌ت زۆر جار خۆی به گوێره‌ی كات وه‌ڵامی جه‌ماوه‌ر ده‌داته‌وه و نوێترین زانیاری‌یان پێ راده‌گه‌یه‌نێت.
شایه‌نی وتنه هومەرمەندانی عەرەب ئێستا گرنگییه‌كی زۆر به تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ده‌ن و ستافی تایبه‌تییان بۆ دابین كردووه و كاتێكی زۆری خۆشیان بۆی ته‌رخان ده‌كه‌ن و زۆر جار دیمانه و گفتوگۆی هونه‌ری و تایبه‌ت له رێگای ئه‌م تۆڕانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.