هه‌ولێر ئۆركێسترای كوردستان و سمیفۆنیای عێراق و بالیه كییڤ كۆ ده‌كاته‌وه
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له لیژنه‌ی باڵای چالاكییه‌كانی هه‌ولێر پایته‌ختی گه‌شتیاری عه‌ره‌بی 2014 رایگه‌یاند: له وه‌رزی یه‌كه‌م ژماره‌یه‌ك چالاكی هونه‌ری و رۆشنبیری و ئایینی جۆراوجۆر پێشكه‌ش كران، یه‌كێك له‌و چالاكییه هونه‌رییه ناوازانه كه له‌م مانگه‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت بریتیه له نمایشی سیمفۆنیا و ئۆركیسترا و بالیه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی ئه‌م هونه‌ره جیهانییه له كوردستان پێی شاد بن.
ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌ی نمایشه‌كان، سه‌رچاوه‌كه‌ی لیژنه‌ی باڵا رایگه‌یاند: كه نمایشكان دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت و له هۆڵی مامۆستا سه‌عد بۆ بۆنه‌كان ساز ده‌كرێن به‌م جۆره‌ی خواره‌وه:
1- رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 17/2/2014، 6ی ئێواره تیپی سیمفۆنیای نیشتمانی عێراق و ئۆركیسترای كوردستان / هه‌ولێره.
2- رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 18/2/2014، 6ی ئێواره تیپی بالێی كییڤ/ ئۆكرانیا.
شایه‌نی باسه لە سەرەتاكانی سالی 2012 وەزارەتی گەشتوگوزارو شوێنەوارەكانی ئێراقی فیدرال بەشێوەیەكی فەرمی خواستی كاندیدكردنی هەولێری وەكو كاندیدی ئێراق بۆ نازناوی پایتەختی گەشتوگوزاری وڵاتانی عەرەب بۆ یەكێك لەساڵەكانی 2014 و 2015 خستە روو كە ئەگەر حكومەتی هەرێمی كوردستان و پارێزگای هەولێر رەزامەندیان هەبێت ئەوان كاندیدی دەكەن بۆ داخل بوون لەو كێبڕكێ گرنگە بۆ وەدەستهێنانی نازناوەكە، بەو پێیەی هەولێر لە لە رووی گەشەی ئابووری و فەرهەنگی و لەبواری ئاوەدانی و سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و لە رووی سەرخان و ژێرخانی خزمەتگوزاری و گەشتیاری نموونەیەكی زۆر بەرچاوە لە ئێراقی تازەی دوای روخانی دیكتاتۆریەت و زۆر بە پەسەند دادەنرێت بۆ ئەو نازناوە .
لە 15/10/2012 لە دانیشتنی فەرمی مەكتەبی تەنفیزی وەزیرانی گەشتوگوزاری عەرەب لە بارەگای كۆمكار لە قاهیرە شاندی عێراق و هەولێری پایتەخت ئامادەبوون و دوای هەشت كاتژمێر لە گفتوگۆ‌و داكۆكیكردنی ئازایانە لە دۆسیەكەی هەولێرو لەمیانەی ئەو ململانێ گەرمەی نێوان شاندی عێراق و شاندەكانی بەرامبەر لە سعودیەو ئیمارات و لوبنان كە كاندیدیان هەبوو بۆ ئەم نازناوە، هەولێر بە شایستەیی و لێهاتوویی بریارەكەی بردەوەو پەسند كرا بۆ پایتەختی گەشتوگوزار لەسەر ئاستی كۆمكاری وڵاتانی عەرەب بۆ سالی 2014 و دواتریش لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی گەشتوگوزاری عەرەب لە 17/10/2012 لە قاهیرە راسپاردەكە قبولكراو بەفەرمی هەولێر بووە پایتەختی گەشتوگوزار بۆ سالی 2014.
