دوور له هه‌موو پێشبینییه‌كان جوریی هاوسه‌ری ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هیندستان شارۆخ خان له دایكبوونی منداڵی سێیه‌می خۆی و شارۆخ خانی راگه‌یاند، ئه‌م هه‌واڵه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر ئاراسته‌ی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هیندی بكرێت و زۆر له نزیكه‌كانی تووشی سه‌رسوڕمان بوون و به ئاشكرا رایانگه‌یاند كه شارۆخ خان پێویستی به منداڵێكی دیكه نییه به‌تایبه‌تی له‌و كاته‌دا. له مانگی مایۆی 2013 شارۆخ خان منداڵی دووه‌می بوو، ئه‌مه‌ش زیاتر بووه هۆی سه‌رسوڕمانی هه‌واداران و كه‌سه نزیكه‌كانی، چونكه له ماوه‌ی هێشتا ساڵێكی ته‌واو نه‌كردووه، به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی«Dailybhaskar» له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی شارۆخ خانی گواستۆته‌وه كه جۆری ده‌یه‌وێ هه‌مان پلانی ڤیكتۆریا بێكهام په‌یڕه‌و بكات بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ده‌ست نه‌دات و زیاتر پێوه‌ی پابه‌ند بێت و بیر له كه‌سی تر نه‌كاته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جۆری له جلوبه‌گ و ته‌نانه‌ت له به‌كارهێنانی چاویلكه‌ش لاسایی ڤیكتۆریا ده‌كاته‌وه، راپۆرته‌كه ئه‌وه ده‌خاته روو كه ڤیكتۆریا سه‌ره‌تا حه‌زی كرد منداڵێكی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بێكهام زیاتر به‌كاروباری خێزانییه‌وه سه‌رقاڵ بێت و هه‌میشه بیر له هاوسه‌ر و منداڵه‌كه‌ی بكاته‌وه و پێده‌چێت جۆریش هه‌مان سیاسه‌تی په‌یڕه‌و كردووه راپۆرته‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات كه ئێستاش شارۆخ خان په‌یوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستی هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی هیندی بریانكا شۆپرا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كه زۆر به نهێنییه و جۆریش به منداڵی زیاتر ده‌یه‌وێ به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ئه‌م په‌یوه‌ندییه له‌ناو ببات و زیاتر هاوسه‌ره‌كه‌ی به منداڵه‌كانییه‌وه سه‌رقاڵ بكات.