جیسیكا بیلی ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی وه‌ك زۆربه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی دیكه بیری له‌وه كردۆته‌وه جگه له كاری نواندن و سینه‌ما سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی دارایی بۆ خۆی دابین بكات، چونكه هه‌ندێك له ئه‌ستێره‌كان له بواری بازرگانی یان له بواری خانووبه‌ره یان له به‌رهه‌م هێنانی فیلم یانیش له بواری سیاسی كار ده‌كه‌ن. جیسیكا له‌گه‌ڵ جاستن تیمبرلانكی هاوسه‌ری پلانیان داناوه بۆ دامه‌زراندنی چێشتخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به منداڵان له سانتا مۆنیكا و بڕیاره چێشتخانه‌كه‌ش به ناوی(Au Fudge) ناو بنێن، یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م چێشتخانه ئه‌وه ده‌بێت كه دایك و باوكان ده‌توانن خۆیان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بۆخۆیان چێشت ئاماده بكه‌ن هاوشێوه‌ی ئه‌ندامانی یانه‌ی سۆهۆ هاوسی تایبه‌ت كه لقی له زۆربه‌ی پایته‌خته‌كانی جیهان هه‌یه وه‌ك له‌نده‌ن و نیۆیۆرك وكالیفۆرنیا، له‌م باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك پۆست رایگه‌یاند كه چێشتخانه‌كه وه‌ك سۆهۆ هاوسی منداڵان ده‌بێت و ده‌بێته شوێنێك كه خه‌ڵك تێیدا هه‌ست به حه‌سانه‌وه بكه‌ن و منداڵه‌كانی خۆیان بهێنن و به‌یه‌كه‌وه بۆخۆیان چێشت ئاماده بكه‌ن، جیسیكا سه‌باره‌ت به چێشتخانه‌كه‌ی ده‌ڵێ: شوێنێكی گونجاوم دۆزیوه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ریكی به‌ده‌ست هێنانی مۆڵه‌تی تایبه‌تیم بۆ دامه‌زراندنی و هه‌وڵ ده‌ده‌م تیمێكی تایبه‌ت و شاره‌زا بۆ ئه‌وه‌ی كاری تێدا بكه‌ن، به‌ڵام پێش ئه‌وه پێشنیار ده‌نێرم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری مۆڵه‌تیان به ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی له‌م كاره نوێیه یارمه‌تیم بده‌ن .