قاچی مایا له زۆر شتی بێ به‌ش كرد
له به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌ما له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كاندا، مایا داوای لێبوردنی كرد كه نه‌یتوانی ئاماده بێت، هه‌روه‌ها خانمه هونه‌رمه‌ند ئه‌ساڵه نه‌سریش بانگهێشتی كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێته میوانی ئه‌ڵقه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی (صۆلا) كه خۆی پێشكه‌شی ده‌كات، مایا له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له پرسه‌ی دایكی ده‌رهێنه‌ر تۆنی قه‌هوه‌چی له رێگادا تووشی رووداوێكی هاتوچۆ بۆوه كه بووه هۆی شكانی هه‌ردوو قاچی و یه‌كسه‌ر گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌ی ئه‌مریكی له به‌یروت كه له بارودۆخێكی سه‌خت و ناجێگیردابوو و هه‌ردوو قاچی شكا و ملیشی ئازاری زۆری پێگه‌یشت، بۆیه پزیشكان داوایان لێ‌كرد كه پێویسته ماوه‌ی دوو هه‌فته له ماڵ بحه‌سێته‌وه و هیچ چالاكییه‌كی هونه‌ری ئه‌نجام نه‌دات، دوای رووداوه‌كه‌ش وێنه‌گر و په‌یامنێران گه‌یشتنه شوێنه‌كه بۆ گرتنی چه‌ند وێنه‌یه‌كی مایا له‌سه‌ر عاره‌بانه، هه‌روه‌ها هه‌ردوو قاچی به‌سترابوونه‌وه و كۆتێكی له مل كردبوو، به‌ڵام دوای رووداوه‌كه و دوای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرت پزیشكان رێگایان پێیدا كه نه‌خۆشخانه جێ بهێڵێت.
