مه‌یس حه‌مدان: ئه‌خلاقم تاجی سه‌رمه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه خۆی له باس كردنی سیاسه‌ت به دوور ده‌زانێت، له‌میانی به‌رنامه‌یه‌كی كەناڵی (الغد)ی لوبنانی پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه به ئه‌نقه‌ست ژماره‌یه‌ك پرسیاری سیاسی ئاراسته كرد ده‌رباره‌ی ئوردن و لوبنان و سوریا، ده‌رباره‌ی لوبنان و ئایا پشتگیری له 8 یان 14ی ئادار ده‌كات، مه‌یس وتی: من میوانم بۆیه وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ناده‌مه‌وه، له وه‌ڵامی پرسیارێك ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كلیلی زیندانی به ده‌ست بێت كام له سه‌رۆكه زیندانیكراوه‌كانی میسر ئازاد ده‌كات وتی: دادگای میسر دادپه‌روه‌ره و منیش كه‌سێك نیم بتوانم هیچ كه‌سێك ئازاد بكه‌م یان ده‌ستگیری بكه‌م.
ده‌رباره‌ی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی وتبووی مه‌یس زۆر جار گاڵته به سیرین عه‌بدولنور ده‌كات وتی: سیرین ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاره و منیش رێگا به خۆم ناده‌م باسی هیچ كه‌سێك بكەم، چونكه من له ژینهگهیهك په‌روه‌رده كراوم كه ئه‌خلاق و به‌های مرۆڤایه‌تی به من گه‌یاندووه، په‌روه‌رده‌یه‌كی وا كه ئه‌خلاقی خۆم به تاجی سه‌رم ده‌زانم، بۆیه رێگا به خۆم ناده‌م باسی كه‌س بكه‌م، چونكه ئه‌گه‌ر باسی كه‌سێك بكه‌م به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت ئه‌وا ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ره‌نگه زۆر توندتریش وه‌ڵامی من بداته‌وه.
