ناتالیا: كه‌س ناتوانێت به موزیك بژێوی ژیانی په‌یدا بكات

• سه‌ره‌تا چۆن هاتیته نێو بواری هونه‌ری گۆرانی و موزیكی كوردییەوە؟
- وه‌ك زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌ر له منداڵییه‌وه ده‌ستم به گۆرانی وتن كردووه و ئه‌مه‌ش له دایكم بۆ من ماوه‌ته‌وه، چونكه ماڵی باپیرم گۆرانیبێژیان هه‌بوو و خودی دایكم گۆرانیبێژ بووه و ئێستاش گۆرانییه‌كانی له رادیۆی یه‌ریڤان هه‌یه، منیش به‌رده‌وام گوێم له دایكم ده‌گرت و گۆرانییه‌كانیم ده‌گوته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ناتالیای گۆرانیبێژ دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 1995 گرووپێكی موزیكیم دامه‌زراند به‌ناوی (گروپی دیلان)، یه‌كه‌م جار به‌شداریمان له یادكردنه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا كرد له ئۆكرانیا له شوێنێك كه هه‌موو كورده‌كانی ئه‌و وڵاته تێیدا كۆبوونه‌وه، دوای ئه‌م ئاهه‌نگه‌ی نه‌ورۆز كاره‌كانی خۆمان به‌رفراوانتر كرد و به‌شداریمان له چه‌ندین فیستیڤاڵی جیاجیادا كرد و خه‌ڵاتی یه‌كه‌میشمان به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ئێمه ره‌خساند كه په‌ره‌ی زیاتر به كاره هونه‌رییه‌كانی خۆمان بده‌ین.
• ئامانجی سه‌ره‌كیتان له دامه‌زراندنی ئه‌م گرووپه هونه‌رییه چی بوو له ئۆكرانیا؟
- بێگومان ئامانجی سه‌ره‌كیی ئێمه بریتی بوو له پاراستنی هونه‌ر و كه‌لتووری كوردی له ئۆكرانیا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی پێشوو و به‌رز راگرتنی ئه‌م هونه‌ره و ناساندنی زیاتری به میلله‌تانی ئه‌و وڵاتانه، له كاره‌كه‌شماندا سه‌ركه‌وتوو بووین، چونكه كۆمه‌ڵه كچێكی كورد به گۆرانی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی و به جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردییه‌وه ده‌ربكه‌ون و ناوبانگ په‌یدا بكه‌ن ئه‌مه خۆی له خۆیدا سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانمان ده‌گه‌یه‌نێت، جگه له گۆرانیی وتن من سازیشم ده‌ژه‌نی، چونكه جارێك هاوڕێیه‌ك سازێكی بۆ هێنام به دیاری زۆر سه‌یرم ده‌كرد و بیرم له‌وه ده‌كرده‌وه كه چۆن بتوانم ئه‌و ئامێره بژه‌نم، به‌ڵام دواتر ژه‌نینی زۆر به‌باشی فێر بووم، و زۆر جاریش به ته‌نیا چووم بۆ سازكردنی كۆنسێرت له كییڤ یان له مۆسكۆ، به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بووین من و تیپه‌كه‌م له نێو كوردانی ئۆكرانیا به گشتی و شاری نیكۆلایڤا به‌تایبه‌تی ناوبانگێكی زۆرمان په‌یدا كرد، ئه‌مه‌ش هۆكاری دڵخۆشی و شانازی هه‌موو لایه‌كمان بوو له هه‌مان كاتدا له خوێندنیش به‌رده‌وام بووم تا له ساڵی 1996 له بواری گۆرانی و هونه‌ر گه‌یشتمه ئاستێكی به‌رز له هه‌مان كاتدا له به‌شی یاسا له زانكۆ وه‌رگیرام ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو بواری یاسا و موزیك زۆر له یه‌كترییه‌وه دوورن، له‌به‌رئه‌وه‌ی من حه‌زم له هه‌ردوو بواره‌كه بوو به‌رده‌وام بووم، به‌ڵام هه‌میشه ده‌مگوت خۆزگه له بواری موزیك خوێندنم ته‌واو بكردایه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ له موزیك و هونه‌رم شاره‌زاییم هه‌بوایه، چونكه له بواری موزیك ته‌نیا بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ خه‌ریكی خوێندنی نۆتی موزیكی بووم.
• دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی سیدی یه‌كه‌مت ساڵی چه‌ند ئۆكرانیات جێهشێت و رووت له ئه‌ڵمانیا كرد؟
- دوای ئه‌وه‌ی خوێندنی زانكۆم ته‌واو كرد له ساڵی 2001 به باشم زانی روو له ئه‌وروپا بكه‌م، چونكه ده‌مزانی له‌وێ ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌بێت بۆ پێشخستنی كاری هونه‌ری خۆم به‌شێوه‌یه‌كی پرۆفیشناڵ، ئه‌وه بوو رووم له ئه‌ڵمانیا كرد، له ته‌له‌فزیۆنی میدیا پێشبڕكێیه‌كی گۆرانی و موزیك ساز كرا، منیش به‌شداریم له‌و پێشبڕكییه‌دا كرد به گۆرانی (دونیا) كه له تێكست و ئاوازی خۆمه و توانیم خه‌ڵاتی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنم، ئه‌مه‌ش بۆ من مایه‌ی دڵخۆشییه‌كی زۆر بوو، چونكه زۆر هونه‌رمه‌ندی به توانا له‌م پێشبڕكێیه‌دا بەشداربوون.
*كه‌واته تۆ بۆ هونه‌ر چوویته ئه‌ڵمانیا؟
- به‌ڵێ وه‌ك گوتم من بۆ پێشخستنی تواناكانی خۆم له‌رووی هونه‌رییه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی پرۆفیشناڵی شاره‌زای هونه‌ری موزیك بم رووم له ئه‌وروپا كرد و له ئه‌ڵمانیا گیرسامه‌وه.
* له ئه‌ڵمانیا توانیت ئامانجه‌كانت به‌دی بهێنی و له بواری هونه‌ردا سه‌ركه‌وتوو بی؟
- به حوكمی ئه‌وه‌ی له كوردستان نه‌ژیاوم و لێی دوورم بۆیه نازانم بژێوی ژیانی هونه‌رمه‌ندان چۆن و له چ ئاستێكدایه، له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وروپا به گشتی ئه‌گه‌ر خۆشه‌ویستیت بۆ هونه‌رو موزیك بێ سنووریش بێت ئه‌وا نابی بژێوی ژیانت به موزیك په‌یدا بكه‌ی، هه‌روه‌ها كاری هونه‌ریش لێره زۆر ئاسان نییه و پێویستی به توانای زۆر هه‌یه به‌تایبه‌تی بۆ ئێمه وه‌ك كورد.
* ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێت تۆ وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك سه‌ره‌ڕای ئه‌و كرانه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو پێویست له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له كوردستان ناوبانگت ده‌رنه‌كردووه و به‌رهه‌مه‌كانت بڵاو نه‌بووینه‌ته‌وه؟
-كه هاتم بۆ ئه‌وروپا زۆر گرنگیم به‌وه‌دا به پروفیشناڵییه‌وه كاری هونه‌ری بكه‌م، ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو كه به‌رهه‌مه‌كانم وه‌كو پێویست له كوردستان بفرۆشرێن ئه‌مه به‌ر له 9-10 ساڵ بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و كاته من بهاتمایه كوردستان و چه‌ند سیدییه‌كم له‌وێ بڵاوكرابانایه‌وه بێگومان ئه‌و كات سیدییه‌كانم باشتر ده‌فرۆشران و زیاتریش لای جه‌ماوه‌ر ده‌ناسرام، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی سیدییه‌كه‌م له ئه‌ڵمانیا من دووباره كه‌وتمه‌وه به‌رخوێندن و بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ خه‌ریكی خوێندن بووم له بواری كۆمه‌ڵناسی، له لایه‌كی دیكه‌وه بۆ هونه‌رمه‌ندێكی ئافره‌ت گرنگیدانی زۆر به هونه‌ر و پشتگوێ خستنی كاروباری ماڵ و منداڵ كارێكی زه‌حمه‌ته و ده‌بێ به‌شێكی زۆری ژیانی خۆی بۆ په‌روه‌رده كردنی منداڵه‌كانی ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر دوور له وڵات ژیان به‌سه‌ر به‌رێت ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجاری له هونه‌ر دانه‌بڕام، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنم زۆر كه‌م بوو، ئێستا دوای ئه‌وه‌ی زانكۆم ته‌واو كرد به‌شداریم له چه‌ندین كۆنسێرتدا كردووه له ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رچی له‌به‌ر منداڵه‌كانم وه‌ك پێویست به‌شداری له كۆنسێرته‌كاندا ناكه‌م .
*به حوكمی ئه‌وه‌ی ئێوه له ئۆكرانیا ده‌ژیان زانیاریتان هه‌بوو ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد له پارچه‌كانی كوردستان؟
- بێگومان ئێمه زانیاریمان هه‌بوو ده‌رباره‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد و زۆر داخ باربووین به ده‌نگ و هونه‌ری زۆریان له‌وانه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره محه‌مه‌د عارف جزیری، من یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی زۆر حه‌زم له ده‌نگی ده‌كرد و هه‌میشه به باوكم ده‌گوت باسی گۆرانییه‌كانیم بۆ بكات، كاتێك گوێیان لێی ده‌گرت، به‌تایبه‌تی گۆرانییه‌كانی غه‌زال غه‌زال و به‌فر باری، له ساڵی 2007 هونه‌رمه‌ندی گه‌وره شڤان په‌روه‌ر میوانی ئێمه بوو، له‌سه‌ر داخوازی باوكم شه‌وێكیان زۆر گۆرانیی محه‌مه‌د عارفی بۆ ئێمه گوت.
* چیت هه‌یه بە خوێنه‌رانی ئێمەی بڵێیت؟
- ده‌ڵێم مخابن نه‌متوانیوه سه‌ردانی كوردستان بكه‌م و به‌رهه‌مه‌كانیشم وه‌كو پێویست بڵاونه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیوادارم به‌رهه‌م وكلیپه نوێیه‌كانم له كوردستان بڵاوبكرێنه‌وه، بێگومان به بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپ ئاشنایه‌تی جه‌ماوه‌ر به به‌رهه‌مه‌كانم زیاتر ده‌بێت و هیوادارم بتوانم خزمه‌تێكی زیاتر به هونه‌ری كورد بكه‌م.

