ته‌قینه‌وه‌كانی لوبنان نانسییان شه‌رمه‌زار كرد
له هه‌مان كاتدا نانسی رووبه‌رووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر بۆوه گوایه نانسی ئاگای له روودواوه‌كانی وڵات و كوشتنی ژماره‌یه‌كی زۆری رۆڵه‌كانی وڵاتی خۆی نه‌ماوه و ته‌نیا گرنگیی به خۆی ده‌دات، ئه‌وه‌ی زیاتر نانسیی دووچاری ره‌خنه كرده‌وه ئه‌و لێدوانانه بوو كه هونه‌رمه‌ندانی دیكه بڵاویان كرده‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌لیسا و راغب عه‌لامه كه راسته‌وخۆ دوای رووداوه‌كه به توندترین شێوه ئیدانه‌یان كرد و دڵته‌نگیی خۆیان و هاوخه‌می خۆیان بۆ قوربانیان ده‌ربڕی و هیوای چاكبوونه‌وه‌یان بۆ برینداره‌كان خواست و ئاماده‌یی خۆیان بۆ هه‌موو هاوكارییه‌ك نیشاندا.
