خانمه گۆرانیبێژی لوبنانی یارا له دیمانه‌یه‌كدا باس له سوارچاكیی خه‌ونه‌كانی ده‌كات و ده‌ڵێ: ده‌مه‌وێ كه‌سێكی روح سووك و رۆشنبیر بێت و خۆشه‌ویستیی نێوانیشمان مه‌رجێكی سه‌ره‌كییه بۆ سه‌ركه‌وتنی پێوه‌ندیمان. یارا ده‌ڵێ: وه‌ك هه‌ر كچێك حه‌ز ده‌كه‌م ژیانی هاوسه‌ری پێك بهێنم و ماڵی ته‌نیای خۆم هه‌بێت و ببم به دایك و منداڵه‌كانی خۆم په‌روه‌رده بكه‌م، سه‌باره‌ت به‌و كه‌سه‌ی له پاشه‌ڕۆژدا ده‌بێته هاوسه‌رم گرنگترین شت به لای منه‌وه له ژیانی هاوسه‌رێتی ئه‌وه‌یه كه منی خۆش بوێ، كه‌سێك بێت رێزی من و كاره‌كه‌م بگرێت و هاوكاریشم بكات له كاره‌كه‌م. یارا له لێدوانێكیدا ده‌رباره‌ی ژیانی تایبه‌تیی خۆی ئاماژه به چه‌ند لایه‌نێكی گرنگ ده‌دات و ده‌ڵێ: من به هیچ شێوه‌یه‌ك لەخۆبایی نیم، به‌ڵام ره‌نگه شه‌رمن بم،بۆیه خه‌ڵك ئه‌و شه‌رمه به لەخۆباییی بوون تێده‌گه‌ن، ناوبانگ و سه‌ركه‌وتنم له كاره‌كه‌مدا خۆشه‌ویستیی خه‌ڵكی پێ به‌خشیوم، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا وای كردووه كه به‌رده‌وام خه‌ڵكی ده‌وروبه‌رم چاودێریم بكه‌ن به‌جۆرێك هه‌موو جووڵانه‌وه‌یه‌كم حیسابی بۆ ده‌كرێت ئه‌مه‌ش وا ده‌كات زۆر ئاگاداری هه‌موو هه‌نگاوه‌كانم بم و به وردی لێكیان بده‌مه‌وه. یارا ده‌رباره‌ی به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ئه‌لیسا ده‌ڵێ: ئه‌لیسا هونه‌رمه‌ندێكی زۆر سه‌ركه‌وتوو و گه‌وره و چالاكه و خاوه‌ن به‌هره‌یه‌كی زۆره له هه‌مان كاتدا هونه‌رمه‌ندێكی جوانه، من زۆر رێزی ده‌گرم و رێزی ئه‌و هونه‌ره ده‌گرم كه پێشكه‌شی ده‌كات، له هه‌مان كاتدا من و ئه‌و خه‌ڵكی یه‌ك گوندین و به‌راورد كردنم له‌گه‌ڵیدا مایه‌ی خۆشحاڵییه، به‌ڵام نامه‌وێ به‌وه تاوانبار بكرێم كه ته‌قلیدی ده‌كه‌م، چونكه ئه‌مه ده‌بێته مایه‌ی بێزاری و توڕه بوون و دڵتەنگیم.