ئاڤان به چه‌ند گۆرانییه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه
له‌م باره‌یه‌وه ئاڤان جه‌مال رایگه‌یاند كه‌وا ئه‌م جاره به سێ گۆرانی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه و به سینگڵ بڵاویان ده‌كاته‌وه و ئێستا له قۆناغی ته‌واوبوونی گۆرانییه‌كانیدا، سه‌باره‌ت به گۆرانییه‌كانیش ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه هۆنراوه‌ی گۆرانییه‌ك هی خانمه شاعیر سیمین چایچییه و ئاوازی گۆرانییه‌كی دیكه‌شیان هونه‌رمه‌ند بورهانی موفتی زاده دایناوه.
ماوه‌یه‌كه خانمه هونه‌رمه‌ند ئاڤان جه‌مال به‌هۆی منداڵبوونه‌وه له هونه‌ر دووركه‌وته‌وه و زۆربه‌ی كاته‌كانی خۆی بۆ دایكایه‌تی ته‌رخان كرد، پێشتریش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند حه‌مه ره‌ئوف كه‌ركوكی چه‌ندین كۆنسێرتیان له شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجامدا و ئێستاش به‌م كاره نوێیانه ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو گۆڕه‌پانی هونه‌ر.
