رینگۆ ماڵئاوایی كرد
له‌م باره‌یه‌وه ئاژانسی هه‌واڵی ئیتاڵی (ئه‌نسا) رایگه‌یاند جۆلیانو پاڵه‌وانی سباگیتی و سترن له رووداوێكی هاتوچۆ له رۆما كۆچی دوایی كرد، جۆلیانۆ سه‌ره‌تا به رۆڵێكی لاوه‌كی له فیلمی (زه لیۆبارد) ده‌ستی به كاری نواندن كرد، دواتر له ساڵی 1965 ناوبانگی ده‌ركرد دوای به‌شداری كردنی له فیلمی (ده‌مانچه‌یه‌كی رینگۆ) و له‌و كاته‌وه بووە یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی سینه‌ما له ئیتاڵیا و جیهان.
له ساڵی 1976 خه‌ڵاتێكی سینه‌مایی ئیتاڵی به‌ده‌ستهێنا كه هاوشێوه‌ی ئۆسكاری ئه‌مریكییه به رۆڵی له فیلمی (بیابانی ته‌تار) كه له رۆمانێكی دینۆ بۆتزانی وه‌رگیراوه، جۆلیانۆ له كاروانی هونه‌ری خۆیدا به‌شداری له 117 فیلم‌دا كردووه به‌ناوبانگتریان فیلمی (رۆژی توڕه‌یی)یه له ساڵی 1967، هه‌روه‌ها له پاڵ چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی كاری كردووه وه‌ك : چارلتۆن هیستۆن، ئالان دیلۆن، كێرك دۆگلاس، ریتا هایۆرس، هێنری فۆندا، فلۆریندا بۆلكان، لیف ئۆلمان و كاترین دینۆڤ.
