كچه ئه‌كته‌ری لوبنانی لامیتا فه‌رنجیه تایبه‌تمه‌ندی و مواسه‌فاتی ئه‌و كه‌سه‌ی ئاشكرا كرد كه به نیازه له دواڕۆژدا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵدا پێك بهێنێت و رایگه‌یاند كه جوانیی زۆر به لاوه گرنگ نییه، به‌ڵكو هه‌ندێك مواسه‌فاتی دیكه هه‌یه پێویسته به‌ر له جوانی له هاوسه‌ره‌كه‌یدا هه‌بن. لامیتا كه به یه‌كێك له سهنجڕاكێشتر و وروژێنه‌رترین ئافره‌تانی لوبنان داده‌نرێت و به تۆمه‌تی خۆ رووت كردنه‌وه زۆر جار دووچاری ره‌خنه گرتن بووه‌ته‌وه، ده‌رباره‌ی هاوسه‌ری دواڕۆژی ده‌ڵێ: به رای من پێویسته مرۆڤ سه‌رنجڕاكێش بێت جا پیاو بێت یان ئافره‌ت، بۆیه من كه‌سێكم ده‌وێ كه سه‌رنجڕاكێش بێت، هه‌روه‌ها پیاوێكی خاوه‌ن كه‌سایه‌تییه‌كی به‌هێز بێت و له‌لای من جوانی له دوای ئه‌م دوو سیفه‌ته‌وه دێت. ده‌رباره‌ی ورده‌كارییه‌كانی جوانیش لامیتا ده‌ڵێ: چاو و جوانی چاوه‌كان به لای منه‌وه زۆر گرنگه، چونكه چاوه‌كان ئاوێنه‌ی هه‌موو كه‌سێكن و كه‌سایه‌تیی مرۆڤ دیاری ده‌كه‌ن، زۆر جار كه‌سانێك ده‌بینین زۆر له‌و سیفاتانه‌یان تێدا نییه كه ئێمه ده‌مانه‌وێ، به‌ڵام له‌ناكاو سه‌رنجمان راده‌كێشن و خۆشمان ده‌وێن، له‌مانه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه رێزگرتنی هه‌بێت له‌نێوان ئافره‌ت و پیاو، من پێموایه هه‌موو ئافره‌تێك پیاوێكی خۆش ده‌وێت كه له‌به‌ر كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی خۆشی بوێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك باس له سیفات و مواسه‌فاتی هاوسه‌ره‌كه‌ی بكه‌ن. له كۆتاییدا لامیتا ده‌ڵێ: من حه‌ز ناكه‌م كچان زوو شوو بكه‌ن و پێویسته شوو به‌و كه‌سه بكه‌ن كه خۆشیان ده‌وێ، من خۆم حه‌ز ده‌كه‌م كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووم خۆش بوێت نه‌ك كه‌سێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو كه رێز له من و كه‌سایه‌تی و كاره‌كه‌م نه‌گرێت.