نهێنییه ته‌ندروستییه‌كانی مارلین مۆنرۆ به نرخێكی خه‌یاڵی فرۆشران
له‌و مه‌زاده‌دا كه خانه‌ی (گۆلیینز) له بیفرلی هێلز ئه‌نجامیدا چه‌ند كه‌ره‌سته‌یه‌كی تایبه‌تی ژماره‌یه‌ك ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و كه‌سایه‌تی دیكه خرانه روو له‌وانه ئه‌لیزابێس تایلۆر، جۆلی ئه‌ندرۆز، گریتا گاربۆ و شازاده دایانا. به‌پێی ئه‌م فایلانه له هه‌ره‌تی ته‌مه‌نی لاوێتیدا مارلین مۆنرۆ نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری ئه‌نجامداوه، چونكه چه‌ند وێنه‌یه‌ك تیشكی تێدا بوو تایبه‌ت به ده‌موچاوی مارلین و ژماره‌یه‌ك وانه‌ی پزیشكی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی جوانكاری كه ئه‌نجامیداوه، هه‌روه‌ها چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه ده‌ری ده‌خه‌ن نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامداوه بۆ لایه‌كی لوتی له ساڵی 1950 كه ئه‌و كات ته‌مه‌نی 24 ساڵ بووه، هه‌ر له به‌ڵگه‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه مارلین له ساڵی 1957 سكی هه‌بووه له ده‌ره‌وه‌ی منداڵدان. پێشتریش چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی مارلین و ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی كه له سه‌رده‌می جه‌نگی كۆریا گیراون فرۆشراون به بڕی په‌نجا هه‌زار دۆلار.
