كامیرۆن گرنگییه‌كی زۆر به تویته‌ر ده‌دات
به‌م هه‌نگاوه‌شی كامیرۆن چووه ریزی هه‌زاران ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی و موزیكی جیهانی كه به‌رده‌وام له پێوه‌ندیدان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان، كامیرۆنی ته‌مه‌ن 41 ساڵ ئه‌كاوه‌نتێكی به ناوی «@CameronDiaz» كردۆته‌وه و له‌یه‌كه‌م نووسینیدا گاڵته‌ی به خۆی كرد كه بۆچی دواكه‌وت بۆ هاتنه نێو دنیای تویته‌ر و نووسیی: به‌م دواییانه شاره‌زای جێبه‌جێ كردنێكی نوێ بووم كه به تویته‌ر ناسراوه، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵییه، كامیرۆن هه‌روه‌ها ژیاننامه‌ی خۆی بڵاو كرده‌وه له‌گه‌ڵ چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ و تایبه‌ت، جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی له وه‌ڵامدا نووسیویانە: ئه‌گه‌ر دره‌نگیش پێوه‌ندی بكه‌ی زۆر باشتره له‌وه‌ی كه هه‌ر پێوه‌ندی نه‌كه‌ی، بۆیه به‌خێرهاتنت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م جیهانه نوێیه.
جه‌ماوه‌ری كامیرۆن پێیانوایه دره‌نگ هاتنی بۆ تویته‌ر ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی زۆر به هێز و جیاوازتر له هونه‌رمه‌ندانی دیكه بوونی هه‌بێت و هیوا خوازن لێیان دانه‌بڕێت.
