ده‌یانه‌وێ رێگا له سه‌ركه‌وتنه‌كانی كارینا بگرن
زۆر له چاودێرانی بواری سینه‌ما ده‌ڵێن: كارینا كابور زۆر جار به ئه‌نقه‌ست وا ده‌كات كه سه‌رنجی خه‌ڵك رابكێشێت بۆیه زۆر ره‌نگه سه‌رنجڕاكێشه‌كان ده‌پۆشێت له‌وانه‌ش ره‌نگی سور كه زۆر جار لە بۆنه تایبه‌ته‌كان به‌و ره‌نگه ده‌رده‌كه‌وێت و زۆریش حه‌ز له‌و ره‌نگه ده‌كات، به‌م دواییه له ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی نوێترین فیلمی خۆی كه به‌ناوی «Gori Tere Pyaar Mein»ـه به جلی سوره‌وه ده‌ركه‌وت به هاوڕێیه‌تی هونه‌رمه‌ند عمران خان، له‌م ئاهه‌نگه‌دا كارینا سه‌رنجی هه‌موو لایه‌كی بۆ خۆی راكێشا و له‌و ئاهه‌نگه‌شدا رایگه‌یاند كه هه‌ر له منداڵییه‌وه زۆر حه‌ز له ره‌نگی سور ده‌كات و ئه‌مه‌ش هیچ پێوه‌ندی به‌وه‌وه نییه كه سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خۆی رابكێشێت یاخود به شێوه‌یه‌كی وروژێنه‌ر ده‌ركه‌وێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره پروپاگه‌ندانه‌ش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه ده‌یانه‌وێ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانم دروست بكه‌ن، به‌تایبه‌تی كه ئێستا فیلمه‌كانم جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، بۆیه به هاوكاری چه‌ند ده‌زگایه‌كی میدیایی جیهانی هه‌ڵمه‌تێكیان دژی من ده‌ستپێكردووه و به ورووژاندن و سه‌رنجڕاكێشان تاوانبارم ده‌كه‌ن.
