سایه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست پێبكات وازی هێنا
سایه كه خۆی ئاماده ده‌كرد بۆ بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مێكی هونه‌ری و چاوه‌ڕێی دواڕۆژێكی گه‌شی لێده‌كرا، چونكه خانه‌واده‌كه‌ی پشتگیرییه‌كی زۆریان ده‌كرد و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هانیان ده‌دا بۆ به‌رده‌وام له كاری هونه‌ری، به‌ڵام له ناكاوی بڕیاریداوه له واز له گۆرانی وتن بهێنێت و ئه‌م بڕیاره‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هونه‌ر له‌و وڵاته هونه‌ر نه‌بووه‌ته شتێكی باو لای خه‌ڵك و تا ئێستا هونه‌رمه‌ندان به‌و شێوه‌یه باس ناكرێن كه شایه‌نیان بێت.
له لێدوانێكیدا بۆ گۆڤاری گوڵان سایه رایگه‌یاند كه ئه‌م بڕیاره‌ی په‌یوه‌ندی به لایه‌نی ماددییه‌وه نییه و وتی: هه‌رچه‌نده من له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریم، به‌ڵام ئه‌وه‌ی من تێبینیم كردووه هونه‌ر لای خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه‌ته شتێكی باو، به‌جۆرێك ئه‌گه‌ر له شوێنێك باس له كاری هونه‌ری خه‌ڵكانێك هه‌ن یه‌كسه‌ر پێت ده‌ڵێن ئه‌وه باسی چی ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه له كاری هونه‌ری سارد ببمه‌وه و پێم وایه وازهێنان له هونه‌ر بڕیارێكی باش و گونجاوه، هه‌رچه‌نده خانه‌واده‌كه‌م به‌تایبه‌تی براكه‌م پاڵپشتییه‌كی زۆرم ده‌كه‌م و به‌رده‌وام هانم ده‌ده‌ن.
سایه ئه‌وه‌شی روون كرده‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی پێوه‌ندی به لایه‌نی ماددییه‌وه نییه و وتی: لایه‌نی ماددی بۆ من گرفت نییه به قه‌د ئه‌وه‌نده‌ی لایه‌نی مه‌عنه‌وی گرنگه، چونكه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك پشتگیری له هونه‌رمه‌ند نه‌كات با به‌رهه‌می هونه‌ریشی هه‌بێت كاریگه‌ری نابێت.
