لاوازترین كچه ئه‌كته‌ره‌كانی هۆڵیۆد
1- دیمی مۆر: دوای ئاشكرا بوونی خیانه‌تی هاوسه‌ری تووشی شۆك بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی نیوه‌ی كێشی له‌شی له ده‌ست بدات.
2- ئه‌نجلینا جۆلی: كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ جه‌سته‌یه‌كی نموونه‌یی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا كێشی زۆر دابه‌زیوه و له ئێسكه په‌یكه‌رێك ده‌چێت، چونكه كێشی له‌شی ته‌نیا 44 كیلۆگرامه، ئه‌مه‌ش ره‌نگه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بگه‌ڕێته‌وه.
3- به‌ر له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك دینیس ریچارد دوای ماوه‌یه‌ك ون بوون دووباره ده‌ركه‌وته‌وه، به‌ڵام به ده‌ركه‌وتنی جه‌ماوه‌ری تووشی شۆك كرد و له ئێسكه په‌یكه‌رێك ده‌چوو.
4- لین ریمسی گۆرانیبێژی لادێی به شێوه‌یه‌ك كێشی دابه‌زیوه كه به‌رده‌وام رووبه‌ڕووی ره‌خنه ده‌بێته‌وه.
5- سه‌ره‌ڕای جوانی و رێكیی له‌شی، به‌ڵام میگان فۆكس به‌شێكی زۆری كێشی له‌شی و قژیشی له ده‌ستداوه به‌هۆی تووشبوونی به خه‌مۆكی.
6- تۆری سپیللنگ تووشی حاڵه‌تێكی فشاری ده‌روونی بووه و دوای له دایكبوونی منداڵێكی، كێشی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك دابه‌زیوه.
7- به هۆی ئه‌و گرفته زۆرانه‌ی كه تووشی لیندسی لۆهان هاتن وه‌ك به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و ده‌ستگیر كردنی و له ده‌ستدانی سامانێكی زۆر، ئه‌م ئه‌كته‌ره خواردنی وه‌ك پێویست نه‌بووە، بۆیه ئه‌مانه هۆكارێك بوون بۆ دابه‌زینی كێشی له‌شی.
8- كییرا نایتلی تووشی نه‌خۆشییه‌ك هاتبوو كه نه‌یده‌توانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی خواردن بخوات، ئه‌مه‌ش بووه هۆی دابه‌زینی كێشی، بۆیه كاتێك له‌سه‌ر ده‌ریا بینرا جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی تووشی شۆك كرد، به‌ڵام دایكی رایگه‌یاند كه خواردنی زۆر ئاساییه بێ ئه‌وه‌ی كێشی زیاد بكات و خۆیشی حه‌ز ده‌كات به‌م شێوه‌یه بێت.
9- ساڵی 2004 كاتێك ته‌مه‌نی ماری كاتی ئۆلسن 18 ساڵی تێپه‌ڕ كرد به‌شێكی زۆری كێشی له‌شی له ده‌ستدا ئه‌ویش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌ن بوو، به‌ڵام دواتر كێشی ئاسایی بۆوه.
10- جه‌سته‌ی نیكۆل ریچی وه‌ك ئێسكه په‌یكه‌رێكی لێهاتووه، چونكه له ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا به‌شێكی زۆری كێشی له‌شی له ده‌ستدا، زۆر له چاودێران ئه‌مه‌یان بۆ هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ پاریس هیلتۆن و به‌سه‌ر بردنی كاتێكی زۆر به‌یه‌كه‌وه گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه كێشی له‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه سروشتی خۆی.
