كیم جلوبه‌رگه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
به‌رنامه‌ی (لینۆ) كه له تۆڕی «NBC» ی ئه‌مریكی پێشكه‌ش ده‌كرێت كیم كارداشیان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وت دوای ئه‌وه‌ی 50پاوه‌ند كێشی دابه‌زاند، جگه له كێشی كه‌می و باڵای رێكی، كیم سه‌رنجی ئاماده‌بووان و بینه‌رانی بۆ لای خۆی راكێشا دوای ده‌ركه‌وتنی به كراسێكی دانتیلی سپی ته‌نك كه جله‌كانی ناوه‌وه‌ی به ته‌واوی دیار بوو.
كیمی ته‌مه‌ن 33 ساڵ به پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ی راگه‌یاند، زۆر دڵخۆشه به له دایكبوونی كچه‌كه‌ی و دابه‌زاندنی كێشی له‌شی به‌و شێوه‌یه و ئه‌مه‌شی بۆ كانی ویستی هاوڕێی گه‌ڕانده‌وه، له لایه‌كی دیكه‌وه كیم كارداشیان ئه‌نگوستیله‌یه‌كی تایبه‌تی خۆی له خانه‌ی كریستز له نیویۆرك له مه‌زادێكی فرۆشت كه هاوسه‌ری پێشووی وه‌ك دیاری پێشكه‌شی كردبوو و نرخه‌كه‌شی گه‌یشته 620 هه‌زار دۆلار، به‌ڵام ئه‌و كه‌سه‌ی كڕی پێویسته بڕی 740 هه‌زار دۆلار بدات دوای ئه‌وه‌ی نرخی باج و خه‌رجییه‌كانی دیكه‌شی خرایه سه‌ر.
پێشتر نرخی ئه‌نگوستیله‌كه به 2 ملیۆن دۆلار راگه‌یه‌نرا، به‌ڵام كه‌س ئاماده نه‌بوو ئه‌م نرخه‌ی پێ بدات.
