ئه‌ستێره‌ی سینه‌مایی ئه‌مریكی مایكڵ دۆگڵاس رایگه‌یاند كه دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه قۆناغێكی نوێی ته‌مه‌نی ده‌ستی پێكرد، چونكه ئێستا چاك بووه‌ته‌وه دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی 2010 زوو نه‌خۆشییه‌كه‌ی دۆزییه‌وه و هه‌ر ئه‌و نه‌خۆشییه‌ش هۆكارێك بوو بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به باشترین ئه‌كته‌ر. دۆگڵاس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ئه‌و به ناچاری رووی له بواری نواندن كردووه و وتی: ئه‌گه‌ر به ویستی خۆم بوایه ره‌نگه كارێكی دیكه‌م هه‌ڵده‌بژارد نه‌ك ببمه ئه‌كته‌ر و كاری نواندن بكه‌م. دۆگڵاسی ته‌مه‌ن 69 ساڵ زیاتر ده‌ڵێ: پێشان ناچار بووم سێ مانگ جارێك پشكنینێكی خۆم بكه‌م، به‌ڵام ئێستا شه‌ش مانگ جارێك ده‌چمه لای پزیشك و پزیشك دڵنیای كردمه‌وه كه ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌ی من تووشی بووم به ڕێژه‌ی 95% ناگه‌ڕێته‌وه، یه‌كه‌م جار پێیان گوتم تووشی شێرپه‌نجه‌ی قورگ بووم، به‌ڵام ئه‌مه راست نه‌بوو به‌ڵكو تووشی شێرپه‌نجه‌ی زمان بووم ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیاتر بوو و بۆیه‌ش ئه‌و قسه‌یه‌م كرد، چونكه به نیازی ئه‌نجامدانی گه‌شتێكی هونه‌ری بووم.