وا پێده‌چێت جیاوازتر له زۆربه‌ی ئه‌ستێره ناوداره‌كانی سینه‌ما، شارۆن ستۆن ژیانێكی ئاسایی وه‌ك هه‌ر دایكێكی دیكه به‌سه‌ربه‌رێت و منداڵه‌كانی په‌روه‌رده بكات و كاریگه‌ریی سینه‌ما و ناوبانگ و فیلم و ستۆدیۆكانی زۆر به‌سه‌ره‌وه دیار نه‌بێت. شارۆنی ته‌مه‌ن 55 ساڵ كه دایكی سێ منداڵی ته‌مه‌ن 7 و 8 و 13 ساڵانه، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وه‌ك دایكێكی ئاسایی ژیان به‌سه‌ر به‌رێت بۆیه نایه‌وێ خۆی توند نیشان بدات به‌رامبه‌ریان و به‌رده‌وام سۆز و خۆشه‌ویستی خۆی بۆیان ده‌رده‌بڕێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌كه‌ن دایكیان له‌به‌ر فیلم و سینه‌ما فه‌رامۆشی كردوون، ستۆن له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: من دایكێكی جوانم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانمدا بۆیه مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌تیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، رۆژانه چاوه‌ڕێیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه نان بخۆین، به‌ڵام به‌ر له هه‌ر شتێك چاودێرییان ده‌كه‌م بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی خوێندنیان كه به لای منه‌وه زۆر گرنگه. شارۆن له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (HELLO) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد هه‌میشه ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌دات كه منداڵه‌كانی وه‌ك دایكێكی باش سه‌یری بكه‌ن و رێزی بگرن، منداڵه‌كانم هه‌ندێك كار ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه ده‌یانه‌وێت له رێی ئه‌م كارانه‌وه وانیشان بده‌ن كه رێز له خۆشه‌ویستیی من ده‌گرن، بۆیه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵ ده‌ده‌ن رازیم بكه‌ن.