ریهانا ئۆتۆمبیلێكی 15 ده‌فته‌ری پێشكه‌ش به براكه‌ی ده‌كات
رۆژنامه‌ی (ده‌یلی ستار)ی به‌ریتانی له‌م باره‌یه‌وه له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ریهانای گواسته‌وه ریهانا ویستی له ئاهه‌نگی له دایكبوونی براكه‌ی دیارییه‌كی نوێی پێشكه‌ش بكات كه سوپویرایز بێت و ئۆتۆمبیلێكی سپۆرتی به گونجاوترین دیاری زانی ئه‌گه‌رچی ره‌نگه له‌به‌ر بچووكی ته‌مه‌نی نه‌توانێت ئۆتۆمبیله‌كه لێبخوڕێت و مۆڵه‌تیشی نه‌بێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه‌سوكار و ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌كه تووشی سه‌رسوڕمان هاتن كاتێك دیارییه‌كه‌یان بینی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئامۆژگاریشیان كرد كه پێشكه‌ش كردنی ئه‌م دیارییه له‌و كاته‌دا گونجاو نییه و دایكی دڵته‌نگی خۆی ده‌ربڕی و مه‌ترسیی خۆی نه‌شارده‌وه له‌وه‌ی كوڕه‌كه‌ی له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئۆتۆمبیل لێ بخوڕێت ره‌نگه ژیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه به‌هۆی ئه‌و هه‌موو رووداو‌و كاره‌سات هاتوچۆی كه روو ده‌ده‌ن، به‌ڵام ئه‌و سوور بوو له‌سه‌ر پێشكه‌ش كردنی دیارییه‌كه‌ی.
ریهانا به‌ر له ته‌واوبوونی ئاهه‌نگه‌كه ئۆتۆمبیلێكی مارسیدسی ره‌شی پێشكه‌ش به براكه‌ی كرد كه بووه مایه‌ی خۆشحاڵییه‌كی بێ وێنه‌ی براكه‌ی و نه‌یزانی چۆنی خۆشحاڵی خۆی ده‌رببڕێت، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ناتوانێت تا دوو ساڵی دیكه و ده‌بێت تا ته‌مه‌نی ده‌بێته 18 ساڵ دایكی یان باوكی یان كه‌سێكی دیكه له‌گه‌ڵی بن.
