به دیمه‌نه وروژێنه‌ره‌كانیش سه‌رنه‌كه‌وت
عولا ده‌رباره‌ی زنجیره‌كه رایگه‌یاند كه هه‌موو رۆڵه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی پیشه‌گه‌ر ده‌بینێت و وتی: لای من سه‌ركه‌وتنی كاره‌كه و چۆنییه‌تی نواندنی رۆڵه‌كه گرنگه و ئه‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كه‌مدا ده‌گونجێت گرنگی پێده‌ده‌م جا ئه‌گه‌ر وروژاندن یان هه‌ر رۆڵێكی دیكه بێت و له هه‌ر كاتێكیش پێشكه‌ش بكرێت بۆ من وه‌كو یه‌كه، چونكه حیساب بۆ كات ناكه‌م، ده‌رباره‌ی سه‌ما كردن و جلوبه‌رگه‌كانیشی وتی: پێموا نییه جلوبه‌رگه‌كانی من جیاوازییان هه‌بێت ئه‌گه‌ر جیاواز بوونایه ده‌زگای چاودێری رازی نه‌ده‌بوو و ره‌تی ده‌كرده‌وه، هه‌روه‌ها سه‌ما كردنیش به‌شێك نییه له وروژاندن، چونكه زۆر وروژاندن به قسه‌یه‌ك یان سه‌یر كردنێكی بچووك زۆر كاریگه‌ری زیاتر ده‌بێت له جلوبه‌رگ.
دوای نمایشكردنی زنجیره‌كه له سینه‌ماكانی میسر فیلمی (برنسیسه) پێشكه‌ش كرا كه ئه‌ویش له پاڵه‌وانییه‌تی عولا بوو و دیسان رۆڵێكی وروژێنه‌ر و سه‌رنجڕاكێشی ده‌بینی، به‌ڵام به‌پێی قسه‌ی ره‌خنه‌گران له‌مه‌شدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تاریق شه‌ناوی ره‌خنه‌گری به‌ناوبانگی میسری ده‌ڵێت: فیلمه‌كانی جه‌ژن هه‌موویان پشتیان به وروژاندن و خۆ رووت كردنه‌وه ده‌به‌ست بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین بینه‌ریان هه‌بێت، فیلمی (برنسیسه) سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و نه‌یتوانی بینه‌ر بۆ خۆی په‌یدا بكات و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین دیمه‌نی سێكسی تێدا بوو كه‌چی له كۆتایی لیستی فیلمه‌كانی جه‌ژندا هات.
