داوا دەكرێت پردێك بە ناوی جاك نۆریسەوە بكرێت
دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی براتسلاڤیای سلۆڤاكی راپرسییەك ئەنجامدار هاووڵاتیان پێیان باش پردەكە بە ناوی جاك نۆریس بكرێت، بەڵام دەسەڵاتدارانی سلۆڤاكی ئەمەیان بە پێشنیارێكی ناپەسەند زانی، هەروەها نەمساوییەكانیش ئەم ناوەیان پێخۆش نییە، بۆیە بڕیاریان دا پردەكە بە ناوی (پردی ئازادی) بێت و تایبەتە بۆ پەڕینەوەی پیادە و پایسكل.
درێژیی پردەكە 550 مەتر دەبێت و هەردوو ناوچەی شلوسهۆڤ لە رۆژهەڵاتی نەمسا و نۆڤاڤیس لە سلۆڤاكیا بەیەكەوە دەبەستێتەوە و بڕی 4،6 ملیۆن یۆرۆی تێچووە كە 80%ی لەلایەن یەكێتیی ئەوروپاوە دابینكراوە و ئەم پردە وەك رەمزێكە بۆ بیرهێنانەوەی ئەو سەردەمەی كە خەڵكی هەردوو ناوچەكە بە پەرژینێكی ئاسنین جیا كرابوونەوە لە سەردەمی جەنگی سارددا.
شایەنی وتنە لە ساڵی 2006 یش ناوی جاك نۆریس پێشنیار كرا بۆ پردێك لە هەنگاریا.
