نانسی بوو بە ناوبژیوان

نانسی بوو بە ناوبژیوان
كوردۆ شابان
6 ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر (گوڵان میدیا)- بۆ ساڵی دووەمی، نانسی عەجرە دەبێتە ناوبژیوانی چوارەمی بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ و پێشبینی دەكرێ گۆڕانكاری زیاتریش لە بەرنامەكە بكرێ.
دوێنێ هەینی، گروپی ئێم،بی،سی گرێبەستێكی لەگەڵ نانسی عەجرم، گۆرانیبێژی ناسراوی لوبنانی ئیمزا كرد تاوەكو ببێتە ناوبژیوانی چوارەمی بەرنامەی ئەرەب ئایدوڵ شان بەشانی، سۆپەرستار راغب عەلام، ئەحلام و حەسەن شافعی.
بەرنامەی ئەرەب ئایدوڵ، كۆپی عەرەبی بەرنامەیەكی ئەمریكیە بەناوی ئەمریكا ئایدوڵ، جگە لە عەرەب لەچەندین وڵاتی دیش ئەو بەرنامەیە بەكار ئامادەكراوەتەوە، ساڵی پار یەكەم ساڵی بەرنامەكەبوو بە عەرەبی، تێیدا بەشداربوو كارمن سلێمان كە خەڵكی وڵاتی میسڕ بوو، بووە براوەی بەرنامەكە.
Top