درامای (عومه‌ر) به‌رده‌وامه وناڕه‌زایی زۆری لێكه‌وته‌وه
فه‌رمانگه‌ی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه پێویسته رێگه بە‌م جۆره كارانه نه‌درێت كه جۆرێكه له بیدعه و گاڵته كردن به هه‌ر یه‌كێك له یاوه‌رانی پێغه‌مبه‌رو تانه لێدانه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام و هه‌ستی ملیۆنه‌ها موسڵمانیش بریندار ده‌كات، له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: بینینی رۆڵی عومه‌ر و هه‌ر یاوه‌رێكی دیكه بێ كه‌موكوڕی نابێت له‌رووی نواندنی درامی و هونه‌ری ئه‌مه‌ش له زه‌ینی بینه‌ران ره‌نگ ده‌داته‌وه و به‌و شێوه‌یه وا هه‌ست ده‌كه‌ن یاوه‌ره‌كانیش به‌و شێوه‌یه بوون، ئه‌مه‌ش له شكۆ و گه‌ورەییان كه‌م ده‌كاته‌وه له گه‌یاندنی په‌یامی خوا، بۆیه داوا له لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین نمایشی ئه‌م زنجیره‌یه رابگرن و شتێكی وا پێشكه‌ش بكه‌ن كه خه‌ڵك سوودی لێ ببینێت.
جگه له‌مه هه‌ندێك كه‌س ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان له زنجیره‌كه هەیە گوایه پاڵه‌وانی زنجیره‌كه كه ڕۆڵی عومه‌ری بینیوه مه‌سیحیه و موسڵمان نییه.
له وه‌ڵامی ئه‌م تۆمه‌ته‌شدا حاتم عه‌لیی ده‌رهێنه‌ری زنجیره‌كه رایگه‌یاند ئه‌كته‌ری سوری سامر ئیسماعیل كه رۆڵی عومه‌ری كوری خه‌تابی بینیوه موسڵمانێكی سوننه‌یه و ده‌رچووی په‌پمانگای باڵای هونه‌ره‌كانی شانۆیه له دیمه‌شق.
