نەجوا بۆنەكەی وەرنەگرتووە

نەجوا بۆنەكەی وەرنەگرتووە
كەناڵی (ئێم بی سی) بەڵێنی بە خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەجوا كەرەم دابوو كە بۆنێكی تایبەت بە ناوی خۆیەوە بڵاوبكاتەوە، بەڵام واپێدەچێ بەڵێنەكەی بەجێ نەگەیاندووە.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لە نووسینگەی نەجوا كەرەم دەرچووە،هاتووە : بڵاو كردنەوەی بۆنێك یەكێك بوو لە خەونەكانی نەجوا كەرەم و كەناڵی (ئێم بی سی) بەڵێنی دابوو ئەم خەونەی بهێنێتە دی، بەڵام كاتێك لە كەناڵی ناوبراویان پرسی پێیان راگەیاندن كە نەجوا نموونەیەكی بۆنەكەی وەرگرتووە و دوای ماوەیەكی كەم لە بازاڕەكاندا بڵاو دەكرێتەوە، بەڵام نەك هەر بڵاو نەكرایەوە تەنانەت نەجواش هیچ نموونەیەكی وەرنەگرتووە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە كەناڵی ناوبراو بەڵێنەكەی بەجێ نەگەیاندووە و تەنیا بۆ پروپاگەندە لە بەرنامەیەكی راستەوخۆ ئەمەیان بە نەجوا راگەیاند بوو.
شایەنی گوتنە نەجوا بە دڵخۆشییەوە رایگەیاندبوو كە بۆنێكی تایبەت بە ناوی خۆیەوە یەكێك بووە لە خەونەكانی و كەناڵی (ئێم بی سی ) بەڵێنی دابوو بەجێی بگەیەنێت.
Top