لە كەشێكی سیاسیی زەماوەندی قرتاجدا ئەساڵە نەسری گۆرانی بۆ شۆڕشی سووریا دەڵێ
لەگەڵ پێشكێشكردنی گۆرانییەكانیدا نەسری هیوای سەركەوتنی بۆ ئۆپۆزسیۆنی سووریا خواست كە لە دژی ڕێژیمەكەی بەشار ئەسەد بە مەبەستی ڕووخانی شەڕ دەكەن.
ئەو ئاهەنگەی ئەساڵە نەسری لە چوارچێوەی زەماوەندی قرتاجدا بوو و هەواڵی ئەوە بڵاو بووەوە كە شوێنكەوتوانی بەشار ئەسەد دەیانویست پشێوی لە ئاهەنگەكە دروست بكەن و نەسری لە هۆڵەكە دەربكەن.
چەندان ڕۆژنامە و وارگەی ئەلیكترۆنی ماوەیەكە هەڵمەتێكیان لە دژی ئەو خاتوونە هونەرمەندە سووریایییە دەست پێ كردووە و داوایان كردووە كەس ڕوو لە ئاهەنگەكانی نەكا، ئەویش بە هۆی لێدوانە بەردەوامەكانی لە دژی ڕێژیمەكەی بەشار ئەسەد.
بەڵام لەو ئاهەنگەی زەماوەندی قرتاج و لە كاتی چوونە ژوورەوەی هەوادارانی ئەو گۆرانیبێژەدا بۆ ناو هۆڵی ئاهەنگەكە، ڕێوشوێنێكی توندی تەناهی گیرایە بەر و پشكنینی ورد بۆ سەرجەم ئەوانە كرا كە ئامادەی ئاهەنگەكە بوون. ئاكانیوز
