جووتەپێڵاوێك و جانتایەكی بەیەك دەفتەر كڕی
مایا تەنیا لەئاهەنگەكە ئامادە نەبوو وەكو میوانێكی ئاسایی، بەڵكو پێڵاوێك و جانتایەكی دەستی گرانبەهای كڕی كە نرخەكەیان گەیشتە 11500 دۆلار، ئەم هەنگاوەی مایاش بووە مایەی سەرنجی ئامادەبووانی ئاهەنگەكە و وەك ڕووداوێك باسیان كرد.
مایا هەر لەئاهەنگەكەدا ئەوەی ڕاگەیاند كە گەڕانەوەی بۆ پێشكەش كردنی بەرنامەی (هیك منغنی) دیار نییە و دووپاتیشی نەكردەوە كە ناگەڕێتەوە، هەروەها ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەماوەی ڕابردوودا چەندین فیلمی ڕەتكردۆتەوە، چونكە ئەو ڕۆڵانەی پێی سپێردرا بوون هەموویان ڕۆڵی وروژێنەر بوون كە ئەو خۆی تێیدا نەدەدۆزیەوە و هەستی دەكرد كە هیچ ئیزافەیەكی نابێت بۆ سەر كاروانی هونەری خۆی بەتایبەتی لەلایەنی جەماوەرییەوە.
