یادی سەیدا ساڵح یوسفی دەكرێتەوە

یادی سەیدا ساڵح یوسفی دەكرێتەوە
لەدرێژەی چالاكییەكانی خۆیدا، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان- بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن مەراسیمێكی رێزلێنان و یادەوەوری بۆ راگەیاندكار و سیاسەتمەدار و سەیدا ساڵح یوسفی سازدەكات.
ئەم مەراسیمە لە كاتژمێر 10ی بەیانی رۆژی دووشەممە 2/7/2012 لە هۆڵی پێشەوای شاری هەولێر سازدەكرێ و تێیدا چەندین چالاكی ئەنجام دەدرێ.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن هاتووە كە لەو مەراسیمی رێزلێنان و یادەوەرییەدا چەندین تەوەری گرنگ لەبارەی كار و چالاكی و كەسایەتی ساڵح یوسفی ئەنجام دەدرێ.
Top