كچەكەی جیسیكا زیانی گەورە بەگۆڤاری بیبۆل دەگەیەنێت
گۆڤاری ناوبراو وێنەیەكی كچی خانمە ئەكتەر جیسیكا سیمبسۆنی بەبڕی 850،000 دۆلار كڕی بۆ ڕاكێشانی سەرنجی خوێنەرانی گوایە ئەمە تاكە وێنەی كچی جیسیكایە و خوێنەرێكی زۆر تەنیا لەبەر ئەو وێنەیە گۆڤارەكە دەكڕن و تەنانەت پێشبینی ئەوەیان كردبوو كە چەندین جار چاپ بكرێتەوە، بەڵام پێشبینییەكان بەو شێوەیە دەرنەچوو و ئەم وێنەیە سەرنجی خوێنەرانی ڕانەكێشا و وەك هەر وێنەیەكی دیكەی ئاسایی بوو.
شایەنی وتنە بەر لەمانگێك جیسیكا كچێكی بوو و ئەمەش بەیەكەم كچی دادەنرێت و لەئەریك جۆنسۆنی دەستگیرانیەتی.
