سەرە بڕاوەكەی بوش ئەمریكییەكان توڕە دەكات

سەرە بڕاوەكەی بوش ئەمریكییەكان توڕە دەكات
بڕینی سەری جۆرج بوشی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا لەزنجیرەیەكی تەلەفزیۆنی كە لەكەناڵی (ئێچ بی ئۆ) بەناوی (صراع العروش) ئەمریكیەكانی توڕە و بێزار كرد.
هەرچەندە كەناڵەكە لەبەیاننامەیەكدا داوای لێبوردنی لەبینەرانی كرد و ڕایگەیاند كە زۆر جار چەند بەشێكی لەش بەكار دەهێنێت بۆ ئەو دیمەنانەی زۆر ئاڵۆزن، هەردوو بەرهەمهێنەری كەناڵەكە دیڤید بینوف و دی بی ویس لەبەیاننامەكەدا ڕایانگەیاند كە ئەوان دركیان بەگرفتەكە كرد بەتایبەتی دوای بینینی نوسخەی دیڤی دی و بەكارهێنانی ئەم نوسخەیە تەنیا لەبەر هۆكاری ماددی و هیچ هۆكارێكی سیاسی لەپشتەوە نەبوو.
شایەنی باسە ئەم زنجیرەیە لەچوارچێوەیەكی مێژوویی فانتازیدایە و باس لەململانێی حەوت شانشین دەكات لەژێر سایەی هەڕەشەی ناوخۆ و دەرەكی، هەروەها باس لەهاتنەوەی مردووەكان دەكات كە مرۆڤ ڕاو دەكەن لەگەڵ هاتنەوەی خێزانێك كە بەدوای سەروەرییەكانی ڕابردوویاندا دەگەڕێن.
Top